تەندروستی
كۆمه‌ڵێك هۆكار خانمان دواى هاوسه‌رگیرى قه‌ڵه‌و ده‌كات.
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى به‌ریتانى كه‌له‌ یه‌كێك له‌زانكۆكانى ئه‌نجام دراوه‌ ، باس له‌و هۆكارانه‌ ده‌كات  بۆچى  خانمان دواى هاوسه‌رگیرى قه‌ڵه‌و ده‌بن و دووچارى زیاد بوونى كێشى له‌شییان ده‌بنه‌وه‌ .

له‌خواره‌وه‌ باس له‌و هۆكارانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ خانمان دواى هاوسه‌رگیرى پێى قه‌ڵه‌و ده‌بن:-

گۆڕانى هۆرمۆنات : گۆڕان له‌هۆرمۆناتى له‌شى خانماندا ده‌بێته‌ هۆى كۆبوونه‌وه‌ى چه‌وورى له‌له‌شیاندا به‌تایبه‌تى ده‌وروبه‌رى سك و ورگ.
كه‌م خه‌وى : زۆربه‌ى خانمان له‌دواى هاوسه‌رگیرییه‌وه‌ كه‌متر ده‌نوون و زیاتر خوو ده‌ده‌نه‌ ژه‌مه‌ خۆراكى چه‌وور و شیرین ، به‌وه‌ش كێشیان زیاد ده‌كات.
به‌گشتى خانمان دواى هاوسه‌رگیرى ئاره‌زووى خۆراكى خۆش و جۆراو جۆر و هه‌مه‌ڕه‌نگ و چه‌وور ده‌كه‌ن ، تا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان ئاماده‌ى بكه‌ن.
خانمان دواى هاوسه‌رگیرى بۆ ئاسان كارى زۆر جار ڕۆژانه‌ خۆراكى ئاماده‌كرا و خێرا ده‌خۆن ، ئه‌م خۆراكانه‌ش به‌رزترین كالۆرى له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ هۆكارێكه‌ بۆ زیادبونى كێش.
بوونى په‌ستانى ده‌روونى و گرژى و ئاڵۆزى له‌سه‌ر خانمان ده‌بێته‌ هۆى زیاد بوونى كێشیان.
سك پڕى خانمان هۆكارێكه‌ بۆ قه‌ڵه‌ویان .
زۆر دانیشتن به‌دیار تیڤى و مۆبایل و زۆر شتى تره‌وه‌ كه‌ وات لێ ده‌كات به‌رده‌وام شت بخۆیت ،به‌وه‌ش كێش زیاد ده‌كات.

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
4008 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2018 12:19:16 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ