تەندروستی
كۆمه‌ڵێك كه‌ل و په‌ل پێویسته‌ له‌ گه‌رماو به‌دوور بن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ڕۆژانه‌ زۆربه‌مان كۆمه‌ڵێك پێداویستى دواى به‌كارهێنانى له‌ گه‌رماو به‌جێ ى ده‌هێڵین ، بێ ئاگاین له‌وه‌ى گه‌رماو یه‌كێكه‌ له‌و شوێنانه‌ى كه‌ زۆر شێداره‌ به‌و هۆیه‌وه‌ زۆرترین میكرۆب و به‌كتریا له‌خۆ ده‌گرێت ، هه‌ربۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ هه‌رگیز ئه‌م كه‌ل و په‌لانه‌ دواى به‌كارهێنانیان له‌ گه‌رماو به‌جێ مه‌هێڵه‌ .

فڵچه‌ى ددان : زۆربه‌مان له‌گه‌رماو ددانمان ده‌شۆین ، به‌ڵام دواى به‌كارهێنانى پێویسته‌ فڵچه‌ى ددانه‌كه‌ت  ببه‌یته‌ ده‌ره‌وه‌ ، چونكه‌ زۆرترین به‌كتریاى گه‌رماو ڕاده‌كێشێت.

گوێزان : هه‌روه‌ك ده‌زانین گوێزان یان هه‌ر كه‌ل و په‌لێكى موو لێكردنه‌وه‌ له‌ گه‌رماو به‌كاربهێنین ، پێویسته‌ دواى به‌كارهێنانى به‌هیچ جۆرێك له‌ گه‌رماو نه‌یهێڵیته‌وه‌ ، چونكه‌ زۆر خێرا میكرۆب و به‌كتریایى لێ كۆده‌بێته‌وه‌ .

ماكیاژ: هه‌رگیز كه‌ل و په‌لى جوانكارى له‌گه‌رماو به‌جێ مه‌هێڵه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته‌ پێش چوونت بۆ گه‌رماو مكیاژ به‌ ڕووخسارته‌وه‌ لێ بكه‌یته‌وه‌ ، چونكه‌ ئه‌و هه‌ڵم و گه‌رمییه‌ زیان به‌ پێستت ده‌گه‌یه‌نێت .

بۆن : نابێت بۆن و عه‌تر و بۆن خۆش كه‌رى له‌ش له‌گه‌رماو به‌جێ بهێڵیت ، چونكه‌ هه‌ڵم و شێدارى گه‌رماو كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌و  بۆنه‌  به‌جێ ده‌هێڵێت و به‌كارهێنانى توشى هه‌ستیاریت ده‌كات .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
2030 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2018 12:09:59 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ