تەندروستی
به‌م سێ گیراوه‌یه‌ مریشك بشۆره‌وه‌.
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هه‌روه‌ك ده‌زانین شوشتنه‌وه‌ى مریشك و پاك كردنى زۆر گرنگه‌ پێش كوڵانى مریشك ،ڕه‌نگه‌ زۆربه‌مان مریشك پێش لێنان ته‌نها به‌ئاو بیشۆینه‌وه‌ ، به‌ڵام ده‌توانن به‌یه‌كێك له‌م گیراوانه‌ى خواره‌وه‌ بیشۆینه‌وه‌ كه‌به‌بێ ئاو ده‌توانیت  مریشكه‌كه‌ى پێ بشۆیته‌وه‌ ، كه‌به‌ته‌واوى مریشك له‌ به‌كتریا پاك ده‌كاته‌وه‌ پێش لێنان .
سه‌ره‌تا مریشكه‌كه‌ پاك بكه‌ ، پاشان پارچه‌ پارچه‌ى بكه‌ ، ئینجا بۆماوه‌ى "پێنج"خوله‌ك له‌ناو سركه‌ى سێوودا دایبنێ ، ده‌توانى كه‌مێك خوێ ى بكه‌ى به‌سه‌ردا ، دواى ئه‌وه‌ بیخه‌ سه‌ر ئاگر ، سركه‌ى سێوو تواناى هه‌یه‌ هه‌ر پیسییه‌ك به‌ مریشكه‌كه‌وه‌ بێت له‌ناوى ببات.
ده‌توانى مریشكه‌كه‌ بخه‌یته‌ نێو ئاوى لیمۆوه‌ ،پاشان كه‌مێك خوێ ى بكه‌ به‌سه‌ردا ، ده‌توانى دواى "10" خوله‌ك بیخه‌یته‌ سه‌ر ئاگر ، ئاوى لیمۆ یه‌كێكه‌ له‌باشترین پاككه‌ره‌وه‌ى خۆراك .
ده‌توانى پارچه‌ مریشكه‌كان له‌ناو ئاوى ته‌ماته‌دا دابنێیت ، پاشان كه‌مێك ئاوى لیمۆ و خوێ ى بكه‌ى به‌سه‌ردا ، دواى "10" خوله‌ك بیخه‌ سه‌ر ئاگر ، ئاوى ته‌ماته‌ زۆر تیژه‌ به‌ته‌واوى مریشك پاك ده‌كاته‌وه‌ .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
237 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/8/2018 12:06:54 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ