وەرزش
مانچستەر یۆنایتد داوای چی لە زێدان کردووە
 ئاڕاستە:کاوان عومەر


مانچستەر یونایتد سورە لەسەر گرێبەستکردن لەگەڵ زیدان و داواى لە راهێنەرەکە کردووە گرێبەستى هیچ یانەیەکى تر قبوڵ نەکات.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، یانەى مانچستەر یونایتد لە گرنگیدان بە زەینەدین زیدانى راهێنەرى پێشووى ریاڵ مەدرید بەردەوامە و بەنیازە بۆ جێگەى خۆسێ مۆرینیۆ گرێبەستى لەگەڵ ئیمزابکات.

رۆژنامەى میترۆى بەریتانى ئاشکرایکردووە، بەرپرسانى شەیتانە سورەکە داوایان لە زیدان کردووە گرێبەستى هیچ یانەیەکى تر قبوڵ نەکات، لەبەرئەوەى دڵنیان مۆرینیۆ ناتوانێت ئەو شتە بگۆڕێت کە لە یانەکەدا روودەدات، کە لە ئێستادا ئاستى یانەکە وەک پێویست نییە و راهێنەرەکەش کێشەى لەگەڵ پۆڵ پۆگباى گرانترین یاریزانى یانەکە هەیە.

لەعەرەبیەوە
443 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/7/2018 3:30:18 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ