وەرزش
كۆمه‌ڵێك وه‌رزشى ده‌روونى
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ كه‌له‌ یه‌كێك له‌ زانكۆكانى به‌ریتانیا ئه‌نجام دراوه‌ ، ئه‌وه‌ى خستۆته‌ ڕوو كه‌ ده‌روونى مرۆڤ پێویستى به‌ وه‌رزشى ڕۆژانه‌یى هه‌یه‌ ، كه‌ ڕه‌نگه‌ زۆربه‌مان ئاشنا نه‌بین به‌م وه‌رزشه‌ ده‌رونییه‌.

ڕۆژانه‌ ڕه‌نگه‌ زۆرجار دووچارى توڕه‌یى و توندى ده‌روونى و هه‌ڵچوون ببین ، هه‌ربۆیه‌ زۆرجار به‌رده‌وام ڕوومان گرژ و توڕه‌یه‌ و ناتوانین به‌سه‌ر خۆماندا زاڵ بین و ئاره‌زوو ناكه‌ین له‌گه‌ڵ چوارده‌ورماندا تێكه‌ڵ ببین .

له‌خواره‌وه‌ به‌چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك باس له‌ چه‌ند وه‌رزشى ده‌روونى ده‌كه‌ین :-

سه‌ره‌تا پێویسته‌ هه‌وڵ بده‌ى ببیته‌ كه‌سێكى هێمن و له‌سه‌رخۆ ، تا بتوانى ئارام گرتن له‌خۆتدا دروست بكه‌ى .
وه‌رزشى خاوبوونه‌وه‌ى ماسولكه‌ بكه‌ بۆ هه‌موو له‌شت ، چونكه‌ هۆكارێكه‌ بۆ باشتر بوونى میزاجت.
هه‌ناسه‌ى قووڵ هه‌ڵمژه‌ ده‌روون زۆر پێى ده‌حه‌سێته‌وه‌ .
ڕۆژانه‌ وه‌رزشى یۆگا له‌بیر نه‌كه‌یت بۆ ده‌روون زۆر گرنگه‌ .
شێلانى سه‌ر یه‌كێكه‌ له‌ باشترین ئه‌و جووڵانه‌ى كه‌ مێشك و ده‌روون ئارام ده‌كاته‌وه‌ ده‌توانى ڕۆژانه‌ (10-15) خوله‌ك ئه‌م وه‌رزشه‌ ئه‌نجام بده‌ى .
باشتروایه‌ هه‌ر شوێنێك ژاوه‌ ژاوو بێزارى لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ لێى به‌دوور بیت.

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
356 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/7/2018 11:18:42 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ