وەرزش
کچێک ئاشکرایکردووە ساڵی ۲٠٠۹ لەلایەن ڕۆناڵدۆوە دەسترێژی سێکسی کراوەتە سەر
 ئاڕاستە:کاوان عومەر

پاش ئەوەى دۆسیەیەکی سێکسی رۆناڵدۆی پورتوگالی زیندوکرایەوە بەوەى لە ساڵی 2009دا دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر کچێک، کێشەیەکی زۆر روبەروی یانەى یۆڤانتۆس و یاریزانی ناوبراو بۆتەوە

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان نرخی پشکەکانی یانەى یۆڤانتۆس بەردەوام لە دابەزیندان و تا رۆژی هەینی لەسەدا پێنج دابەزیوە

جگە لە یانەى یۆڤانتۆس، کۆمپانیا سپۆنسەرەکانی رۆناڵدۆش کەوتونەتە هەڵوێست وەرگرتن و دوپاتیدەکەنەوە کە لە حاڵەتی سەلماندنی ئەو روداوەدا لە رۆناڵدۆ دوردەکەونەوە

رۆناڵدۆ ئەم وەرزە لە ریزەکانی ریاڵ مەدریدەوە چوەتە یانەى یۆڤانتۆس و هەر لەگەڵ بڵاوبونەوەى هەواڵی چونی بۆ ئیتاڵیا پشکەکانی یوڤی پێنج هێندە بەرز بونەوە.

لەعەرەبیەوە
981 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/6/2018 3:43:20 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ