زانست
دانانی دارخورما زیرەک بۆ ( وای فای) بارگاوی کردن موبایل کەوتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

دوبەی وڵاتی پێشکەوت و لە بواری تەکنەلۆژیا و بیناساری و خۆشگوزەرانی لە تازەترین هەنگاودا  دارخورمای زیرەکی بۆ( وای فای)  ئینتەرنێت وبارگاوی کردن موبایل  لە شوێنە گشتیەکان کەوتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

پێگەی هەواڵی ( البیان ) ئیماراتی بڵاوی کردۆتەوە  لە ساڵی 2015 بیرۆکەی دانانی ئەو دارخورمایانە هەبووە ، ئەو پڕۆژەیە لە ئێستادا لە قۆناغی جێبەجێ کردن دایە ، پڕۆژەکە لە لایەن شارەوانی دوبەیەوە سەرپەرشتی دەکرێت وابڕیارە تا ساڵی 2020 زیاتر لە ( 53 ) دارخورمای هاوشێوە لە شوێنە گەشتیاری و گشتیەکان دابنرێت .

ئەو دارخورما زیرەکان بەمەبەستی ( وای فای ) ئینتەرنێت و بارگاوی  ( شەحن ) کردنی موبایلە زیرەکەکان سودی لێ وەردەگیرێت کە دەتوانرێت لە دووری ( 100 ) م کاری خۆی بکات .
ئەم دارخۆرما زیرەکانە لە ڕێگەی خۆرەوە وزەی پێویست وەردەگرن ، هەروەها ئەو وزەیە هەڵدەگرن دواتر  ئەو وزیەی کارەباییە بارگاویە هەناردەی موبایلە زیرەکەکان دەکات لە ڕێگەی ( 8 ) خاڵ ( شوێن بارگاوی ) کردن دەبێت و سودی پەیوەندی ئینتەرنێت لە ڕێگەی وای فایەوە  بە دووری 100 م لەو دارخورمایەوە دەگەیەنێت .

ئەو دارخورما زیرەکانە 20 پێ بەرزن ، وزەوتۆریان 18 م چواردەوری بازنەییە ، بە وتەی ( جورجان کاندیج ) بەڕێوبەڕی  پێشکەوتوی کاری کۆمپانیای ( سمارت بالم ) کە خاوەنی پڕۆژەکەیە ڕایگەیاندوە " لە ناوچە گونجاوەکانی دوبەی لە ماوەی 26 ڕۆژ دا دارخورمایەک دادەنرێت، تاساڵی 2020 ژمارەی دارخورما زیرەکان 53 دارخورما دادەنرێت لە و جێگایانەی شارەوانی دیاری دەکات " .

207 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/6/2018 2:29:42 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ