زانست
یارى فۆرتنایت بۆته‌ هه‌ڕه‌شه‌و كوشتن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ئه‌نجامدانی یارییه‌كان چه‌نده‌ چێژبه‌خشن له‌كاتی كردنیان و سه‌ركه‌وتن دا، هێنده‌ش به‌ئازار ناڕه‌حه‌تن له‌كاتی شكست و دۆڕاندا كه‌ زۆرجار ده‌بێته‌هۆی كاردانه‌وه‌ی سه‌یر لای یاریزانه‌كه‌.

له‌ ڕووداوێكی سه‌یردا له‌ نیویۆرك پیاوێكی ٤٥ساڵان یارییه‌كه‌ی كردووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ مندڵێكی ١١ساڵان، دوای ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ به‌ منداڵاكه‌ دۆڕاوه‌ توڕه‌بووه‌ و گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كردووه‌، گوتوویه‌تى "ده‌تدۆزمه‌وه‌ و به‌ چه‌كێكه‌وه‌ دێمه‌ لات، تۆ مردووی من ئه‌م شه‌و دێم بۆت … ".

به‌ڵام دوای ئاگادركردنه‌وه‌ی پۆلیس له‌بابه‌ته‌كه‌ و ناردنی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنی و ده‌قی نامه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ئامێره‌كان، پۆلیس به‌تاوانی ‌ترساندن و  هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌منداڵان، ده‌ستبه‌سه‌ری كردووه‌ ، دوای دادگای كردنی به‌ بڕی (2،500) دۆلار سزای داوه‌ و بۆماوه‌یه‌كیش زیندانی كردووه‌.

یاری فۆرتنایت یارییه‌كی ئۆنلاینه‌ و چه‌ند یاریزانێك له‌یه‌ك كاتدا به‌یه‌كه‌وه‌ یارییه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

سه‌رچاوه‌ : تیك ئاى.
516 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/4/2018 12:36:27 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ