وەرزش
دواى وه‌رزش كردنه‌كه‌ت ئه‌م كردارانه‌ له‌بیر مه‌كه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌پێى ماڵپه‌ڕى "الیوم السابع" باس له‌و خۆراك و كردارانه‌ ده‌كات كه‌ پێویسته‌ ڕۆژانه‌ دواى كردارى وه‌رزش ئه‌نجامى بده‌ین ، چونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ ڕۆژانه‌ كاتژمێرێك وه‌رزش ده‌كه‌ن، ئه‌وا ماندوو و هیلاك ده‌بن  و ووزه‌ سه‌رف ده‌كه‌ن ، هه‌ربۆیه‌ ئه‌م كردارانه‌ى لاى خواره‌وه‌ ووزه‌ ده‌به‌خشنه‌وه‌ له‌ش .

هه‌وڵ بده‌ دواى یه‌ك كاتژمێر له‌وه‌رزش كردنه‌كه‌ت ، شله‌مه‌نییه‌ك بخۆیته‌وه‌ ، باشتروایه‌ شۆربایه‌ك بێت كه‌ده‌وڵه‌مه‌ند بێت به‌ پرۆتین و كاربۆهیدرات .
باشتروایه‌ ئیسراحه‌ت بكه‌ى تا ئه‌و ماندووبونه‌ت له‌له‌ش ده‌ربچێت .
شێلانى له‌ش ، دواى دوو كاتژمێر له‌وه‌رزش كردن ، هه‌وڵ بده‌ مه‌ساجێك بۆ هه‌موو له‌شت بكه‌ى ، چونكه‌ سووڕى خوێنت چالاك ده‌كات.
دواى وه‌رزش كردن گه‌رماو زۆر گرنگه‌ ، چونكه‌ دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ ئازارى ماسولكه‌ .
دواى وه‌رزش كردن له‌ش پێویستى به‌ خه‌و هه‌یه‌ ، چونكه‌ هۆرمۆنى(GH)  گه‌شه‌ ده‌كات له‌له‌شدا ، ئه‌م هۆرمۆنه‌ به‌رپرسه‌ له‌ پته‌وى شانه‌ى له‌ش .
ئه‌نجامدانى یۆگا زۆر گرنگه‌ بۆ له‌ش ، به‌ڵام باشتروایه‌ دواى وه‌رزش كردن یۆگا ئه‌نجام بده‌ى ، چونكه‌ له‌ش ده‌حه‌سێنێته‌وه‌ .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
466 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/3/2018 9:48:18 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ