زانست
فه‌یسبووك داڕمانى گه‌وره‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت
  ئاڕاسته‌:شه‌راره‌ نه‌وزاد
 ماڵپەری بوزیکتۆ بڵاویكرده‌وه‌، کۆمپانیای فەیسبوک دووچاری لەدەستدانی بەشێکی بەکارهێنەرەکانی بووەتەوە و پێشبینی دەکرێت ئەمە زیانێکی زۆر بە کۆمپانیاکە بگەیەنێت.

 كۆمپانیاى نیلسن بۆ زانینی زانیاری و ئامارەکان لە نیویۆرک ڕایگه‌یاند: بە بەراورد به‌ ساڵی رابردوو فەیسبوک له‌ %٧ی بەکارهێنەرەکانی لەدەستداوە،و یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانیش بەشێوەیەکی گشتی دەگەڕێتەوە بۆ کارەکانی ئەم دواییانەی فەیسبوک کە زانیارییە کەسییەکانی بڵاودەکردەوە.

 كۆمپانیاكه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد:هۆكارێكى دیكه‌ش ئه‌وه‌یه‌ له‌ ئێستادا بەکارهێنەران زیاتر ئارەزووی بەکارهێنانی ئینستاگرام و سناپچات دەکەن.

 مارک زوکربێرگ لە ساڵی ٢٠١٤دا فەیسبوکى دامه‌زراند و لە ئێستاشدا دوو ملیار و ٢٣ ملیۆن بەکارهێنەری لە جیهاندا هەیە
413 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/26/2018 2:40:27 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ