دۆسیە
پلانی كاندیدانی یه‌كێتی بۆچی جیاوازه‌؟
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

كاندیدانی لیستی 105ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان  كارنامه‌و پلانی جیاوازیان هه‌یه‌ وسه‌رجه‌میان به‌ ڵێنی خزمه‌تكردنی زیاتر به‌ ده‌نگده‌رو هاولأتیان ده‌دان و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش زۆر به‌گرنگ ده‌زانن.

كاندیدانی لیسته‌ سه‌وزه‌كه‌ی 105ی یه‌كێتی له‌ئاڕاسته‌وه‌ ده‌دوێن:

کاندیدی ژماره‌ 9 پارێزه‌ر ته‌لار له‌تیف چی ده‌ڵێت:

کاندیدی ژماره‌ 9 له‌ لیستی 105ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که‌ له‌ خولی پێشوشدا ئه‌ندام په‌رله‌مان بوو ده‌لێت،په‌رله‌مانی پێشو په‌کخراوپرۆژه‌کانمان بۆخزمه‌تی خه‌ڵک ته‌واو نه‌کردهه‌ربۆیه‌ به‌لێن ده‌ده‌م ئه‌مجاره‌ سه‌رجه‌میان بخه‌ینه‌ کار.
ته‌لارله‌تیف محه‌ممه‌د کاندیدی ژماره‌ 9 له‌ لیستی 105ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ،ڕایگه‌یاند:به‌ته‌واوکردنی ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایانه‌ی که‌ خزمه‌ت به‌سه‌رهاولڕتیانی کوردستان ده‌کات خۆم کاندید کردۆته‌وه‌ و ده‌مه‌وێت خزمه‌ته‌کانم بگه‌یه‌نم گه‌رمتمانه‌ی هاولڕتیان و ده‌نگدارانی یه‌کێتی به‌ده‌ستبینمه‌وه‌.
کاندیدی ژماره‌( 9) زیاتر دواو وتی:هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان شاهیده‌ په‌رله‌مان په‌کخراله‌ لایه‌ن لایه‌نێکی دیاریکراوه‌وه‌ هه‌ربۆیه‌ له‌م خوله‌دا ته‌واوی به‌رنامه‌و خه‌ونه‌کانمان ده‌هێنینه‌ دی و پرۆژه‌ ته‌واو نه‌کراوه‌کان به‌ پشتیوانی خواو ده‌نگده‌ری ئازیز ته‌واو ده‌که‌ین و به‌ڵێن ده‌ده‌م پارێزه‌رێکی حه‌قبێژوبوێرتربم له‌ خولی پێشوو.
ته‌لارله‌تیف ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی بۆکارکردنی داهاتوی خسته‌ ڕوو:
ڕێگاکانی ڕه‌خساندنی هه‌لی کار،بازارکردنی ئه‌لکترۆنی‌ وەک نموونە بەهۆی پێش کەوتن وکرانەوەی پەیوەندیە ئەلکترونیەکان، هەرێمی کوردستانیش خۆشبەختانە سوود مەندبوە لە بازارکردنی ئەلکترونی بەتایبەتی بۆ خزمەتی زیاتر لەرێگەی نەهێشتنی رۆتینەوە ،بەڵام تائیستا نەتوانراوە بە رێگەیەکی یاسایی یان پرۆژە یاسایەکی بۆ رێکبخرێت لەپێناو زامنکردنی مافە دارایی ویاساییەکانی تاک بۆیە گرنگە بەم شێوە بازارکردنە ئەلکترونیەکان لەچوارچێوەی یاسادا رێکبخرێت هاوشێوەی زۆر لەووڵاتە پێشکەوتوەکان.


پلان وبه‌رمانه‌ی روژان شه هید حه مه ره ش چیه‌؟

رائدى یاسایى (روژان شه هید حه مه ره ش) كاندیدی ژماره‌ 23ی لیستی 105ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وكچی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی شه‌هید حه‌مه‌ ڕه‌شه‌ و له‌ ڕێگای (ئاڕاسته‌)وه‌ كارنامه‌ی خۆی خسته‌ ڕوو گه‌ر متمانه‌ی هاولأتیانیشی به‌ده‌ست هێنا شه‌ڕ بۆجێ به‌جێكردنی كارنامه‌كه‌ی ده‌كات.

ڕۆژان ده‌ڵێت:وه‌ک کچه‌ شه‌هیدێک ده‌مه‌وێت متمانه‌ی ده‌نگده‌رو خه‌ڵک به‌ده‌ست بهێنم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم له‌ په‌رله‌مانی کوردستان،
١- به‌ کردار نه‌ک به‌دروشم خزمه‌تی بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان بکه‌م، ئه‌ویش به‌ یاساییکردنی هاوتاکردنی موچه‌و ئیمتیازاتی شه‌هیدان به‌و مووچه‌و ئیمتیازاتانه‌ی که‌ شه‌هیدان له‌ به‌غداو عێراقدا هه‌یانه‌، هه‌ر وه‌ک له‌ دروشمی سه‌ره‌کی لیستی ١٠٥ ی یه‌کێتیدا هاتووه‌ به‌ کردار خزمه‌تی ته‌واوی که‌سوکاری شه‌هیدان بکه‌م...
٢- به‌ کردار هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ یاساوه‌ هه‌لی کارو خزمه‌تی به‌رچاو به‌ گه‌نجانی وڵاته‌که‌م بکه‌م، تا بتوانن له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌لی چون یه‌ک و یه‌کسانیان له‌ ژیانکردن و ده‌رفه‌تی کاردا بۆ ده‌سته‌به‌ر ببێت، تا له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ بتوانین رێ له‌ کۆچی گه‌نجان و نا ئومێدبوونیان له‌م وڵاته‌ بنه‌بڕ بکه‌ین، بێگومان ئه‌مکاره‌شمان دروشم و کاری سه‌ره‌کی لیسته‌که‌مان و به‌رنامه‌ی کاری جددی منیشه‌ وه‌ک کاندیدێک و وه‌ک گه‌نحێکیش، بۆیه‌ ئه‌رکی ئێمه‌یه‌ له‌ڕێگه‌ی خزمه‌تکردن و ره‌خساندنی هه‌لی کار بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێنین، تا بتوانن به‌ ئارامی له‌م وڵاته‌دا ژیان بکه‌ن...
٣- پاراستنی ئارامی ئه‌م وڵاته‌ له‌سه‌ر شان و ئه‌ستۆی هێزه‌کانی ئاسایش و ناوخۆو پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانمانه‌وه‌ بووه‌، باوکی من و شه‌هیده‌کانی تریش له‌م پێناوه‌دا گیانیان به‌خشیوه‌، بۆیه‌ یه‌کێکی تر له‌ به‌رنامه‌ی کاری من خزمه‌تکردنیانه‌ به‌ یاساو باشکردنی ژیان و گوزه‌رانی خۆیان و که‌سوکاریانه‌وه‌ ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئارامییه‌ی ئێمه‌ له‌سایه‌ی ئه‌واندا هه‌مانه‌ درێژه‌ی پێ بده‌ین، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ ده‌کرێت ژیان و گوزه‌ران و مووچه‌و ئیمتیازاتیان وه‌ک هێزه‌کانی عێراقی لێ بکرێت و پارێزگاری ته‌واو له‌مافه‌کانیان بکرێت....


كاندیدی ژماه‌ 87 چ په‌یامێكی پێیه‌؟

نه‌وزاد عوسمان عه‌بدولڕه‌حمان ناسراو به‌ نه‌وزادی موهه‌ندیس کاندیدی یه‌کێتی بۆ پەڕلەمانى کوردستان به‌ ژمارە 87 له‌ په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت:گە ر متمانەى هەڤاڵان و دۆست و لایەنگرانى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان و جەماوەرى بەشەرەفى گەلەکەمان بەدەست بهێنم و ببمە ئەندامى پەڕلەمانى کوردستان ،هەوڵدەدەم بۆ :

1.دابینکردن و چەسپاندنى ئاشتى و ئارامیەکى سەرتاسەرى لە کوردستاندا لەهەموو بوارەکانى سیاسى و ئابورى و کۆمەڵایەتى و ئەمنیدا.
2. هەوڵ دەدەم کە کوردستان بە پڕۆژە خزمەتگوزارى و ئاوەدانیەکان و ئەندازیاریەکان و هێنانە ناوەوەى کەرتى تایبەت و وەبەرهێنەرانى بیانى و ناوخۆیى بۆئەوەى سەرجەم بوارەکانى بازاڕ و بازرگانى و ژێرخانى ئابورى ببوژێنەوە و وڵات ئاوەدان بکەنەوە.
3. هەوڵدەدەم ئاستى ژیان و گوزەرانى تاک و خێزان و کۆمەڵگاى کوردەوارى بەرزبکەینەوە و خۆشگوزەرانى لەوڵاتدا دابین بکەین لەڕێگەى دابینکردنى مووچەى مانگانەى فەرمانبەران و کرێنشیانان و خانەنشینان و سەرجەم چین و توێژەکان.
4. هەوڵدان لە بوارى پسپۆڕى خۆمدا وەک شارەزایەک و پسپۆڕێک لە کەرتى پیشەسازى و نەوت و پتڕۆکیمیاویاتدا بۆ دامەزراندنى چەندین کارگەى بەرهەمهێن وکۆمپانیا نەوتیەکان و گەڕانەوەى داهاتى نەوت بۆ گەنجینەى حکومەت و خستنە خزمەتى هاوڵاتیانەوە.
5. گرنگیدان بەدابینکردن و دۆزینەوەى هەلى کار بۆ گەنجان لە هەردوو ڕەگەزى نێر و مێ لەهەموو بوارەکاندا و بەتایبەتى لەکەرتى تایبەتدا.
6.گرنگیدان بە بوارى وەرزش وتواناکانى گەنجان.
7. گرنگیدان بە هێزى پێشەمەرگەى قارەمان و و هێزەکانى ناوخۆ و ئاسایش و دابینکردنى شایستەیى خۆیان لەمووچە و دەرماڵەکانیان.
8.هەوڵدان بۆ پاکردنەوەى کوردستان لە مین و پاکڕاگرتنى ژینگەى کوردستان.

كارنامه‌ی نیازنوری مه‌لا مه‌حمود کاندیدی ژماره‌ 59

نیازنوری مه‌لا مه‌حمود کاندیدی ژماره‌ 59 له‌ لیستی 105ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ،پلانی خۆی ده‌خاته‌ ڕوو گه‌رمتمانه‌ی هاولأتیان وه‌ربگرێت و ده‌ربچێت.
نیازنوری هونه‌رمه‌ندێکی دیاری شاری سلێمانیه‌ و کاندیدی ژماره‌ 59ی لیستی 105 به‌رنامه‌ وپه‌یامی خۆی ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت: بەرنامەی کارم بێجگە لە کارنەمەی یەکێتی بریتی ده‌بێت له‌م خالأنه‌:

١_ یاسای سندوقی خانەنشینی ھونەرمەندان
2_ یاسای کاری سینەما
3_ ھەوڵدان بۆ دروست کردنی ئەنجومەنی باڵای ڕۆشنبیری لەسەر ئاستی باڵای حکومەت و داڕشتنی سیاسەتێکی کەلتوری
٤_ گرنگیدانی زیاتر بە بواری وەرزشی و کار و پرۆژەکانی گەنجان و لاوان.
نیاز نوری له‌ کۆتایدا ووتی با قسە زۆر نەکەین و بەڵێنی قەبە و درۆ نەدەین و شتێک بڵێین کە بتوانین جێبەجێی بکەین ئەگەر متمانەمان وەرگرت و دەرچوین بۆ پەرلەمان.
941 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/24/2018 3:44:13 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ