زانست
هەردوو مۆبایلی مۆبایلی Iphone xs max- Iphonexs گەیشتە سلێمانی
 ئاراسته:جه‌عفه‌ر حسێن
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كۆمپانیای ئەسێ گەیشتنی هەردوو مۆبایلی مۆبایلی  Iphone xs max- Iphonexs ئاشكرا كردو كە بۆ یەكەمجار مۆبایلەكان خاوەن دوو سیمكارتن.

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ 21-9-2018 باوەڕ جەمال بەڕێوەبەری ماركێتینی كۆمپانیای ئەسێ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا گەیشتنی مۆبایلەكانی مۆبایلی  Iphone xs max- Iphonexs ئاشكرا كردو  وتی: بە خۆشحاڵیەوە ئەمڕۆ نوێترین مۆبایلی ئایفۆن گەیشتن كە بریتن لە مۆبایلی  Iphone xs max- Iphonexs كە چەندین تایبەتمەندی  سەردەمیانەیان تێدایە، لەوانە بۆ یەكەمجار دوو سیمكارتین، بەڵام سیمێكیان ئێستا تەنها لە وڵاتی چین كارایە.
وتیشی:ئامێرەكە بە ڕێژەی لە %١٥ لە مۆبایلەكانی تر خێراترن، هەروەها بۆ یەكەمین جار كۆمپانیای ئەپڵ میمۆری ٥١٢ی ناوەكی دەخاتە بەردەست و ڕامەكەشیان چوار گێگایە.
سەبارەت بە شاشەی مۆبایلەكانیش وتی: شاشەكەیان لە جۆری سوپەر ئەمۆڵیدە و پێشتریش ئەم شاشەیە بەكارهێنراوە.

 سەبارەت بە نرخی مۆبایلەكان بەڕێوەبەری ماركێتینی كۆمپانیای ئەسێ وتی:  ئەم مۆبایلانە نرخەكەیان لە هەزار و ٣٩٠ دۆلار دەست پێدەكات و بە پێی ڕەنگ و تایبەتمەندییان دەگۆڕێت.
لە كۆتایی كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا دەربارەی گەرەنتی و پارچەی یەدەگ باوەڕ جەمال وتی: کۆمپانیای ئەسێ بڕوانامەیەکی تایبەتی بەدەست ھێناوە لەھەفتەی ئایندەوە دەتوانێ گەرەنتی ئەو ئامێرانەی تری ئەپڵ بکات و بەجۆرێک لەماوەی ٤ رۆژدا ئەو مۆبایلەی لەماوەی گرەنتیدا ماوەتەوە، مۆبایلەکە بێ گرفت و بەماوەیەکی کەم بۆ کڕیارەکە بگۆڕێت.

533 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/21/2018 5:54:54 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ