زانست
یه‌كه‌م ته‌كسى فڕیو به‌رهه‌م هێنرا
  ئاڕاسته‌:شه‌راره‌ نه‌وزاد
کۆمپانیایەکی بەریتانی ڕایگەیاندووە: جۆرێکی ئوتومبێلیان بەرهەمهێناوە کە توانای فڕینی هەیە بە ئامانجی ئەوەی وەکو یەکەم تەکسی فڕیو بەکاربهێندرێت.
 کۆمپانیای "ڤێرتیکاڵ ئەیرۆسپەیس" بەرهەمهێنەری ئەم جۆرە تایبەتەی تەکسییە و هیواخوازە تا ساڵی ٢٠٢٢ لە ناو شارەکانی بەریتانیادا بەکاربهێندرێت
 ستیڤن فیتزپاتریک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکەش ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد:له‌ دوای مۆڵه‌ت پێدان لەلایەن دەسەڵاتی ئاسمانی مەدەنی وڵاتەکەوە بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌، له‌ مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا كۆمپانیاكه‌ بەرهەمی تەکسی فڕیوى تاقیكرده‌وه‌
 له‌ئێستاشدا ،له‌ نێو تەکسیەکەدا شوێنی دوو سەرنشین دەبێتەوە و، هاوكات٢٨ ئەندازیار و شارەزای بواری تەکنیکی کار بۆ پەرەسەندنی بەرهەمەکە دەکەن، و هەوڵیش دەدرێت لە داهاتوودا شوێنی چوار سەرنشین لە تەکسیەکەدا بکرێتەوە
853 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/12/2018 3:58:42 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ