کۆمەڵایەتی
وه‌تس ئه‌پ ده‌بێته‌ هۆى جیابوونه‌وه‌ى بووك و زاوایه‌ك
  ئاڕاسته‌:شه‌راره‌ نه‌وزاد
 زاوایەك لە هیندستان لە شەوی ئاهەنگەکەیدا بڕیاری جیابوونەوەی دا بەهۆی ئەوەی بووکەکە بەڕاددەیەکی زۆر تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى وه‌تسئه‌پ به‌كار ده‌هێنێت
 به‌پێى هه‌واڵێكى ماڵپەڕی " الإمارات الیوم" زاوایەك لە هیندستان لە شەوی ئاهەنگەکەیدا کۆتایی بە پەیوەندی هاوسەری هێنا پاش ئەوەی زانی بووكه‌ سەرقاڵی نامە گۆڕینەوەیە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەیدا و به‌ ڕاده‌یه‌كى زۆر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنێت، بەتایبەتیش وەتسئەپ کە یەکێكە لە پڕبەکارهێنەرترین ئەپەکان لەو وڵاتە
به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ خێزانی بووکەکە سکاڵایان تۆمارکرد لەلای پۆلیس و خێزانی زاواکەیان تۆمەتبار کرد بە بردنی ئەو بڕە پارەیەی کە ماڵی بووك داویانە بە ماڵی زاوا بۆ هاوسەرگیرییەکەیان، کە ئەمەش یەکێکە لە کەلتورەکانی هیندستان
 خێزانى بووكه‌كه‌ ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو:سەریانسوڕماوە کە بینیویانە زاوا و خێزانەکەی لە کۆتا ساتی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکە و لەسەر کێشەیەکی بچوك کۆتاییان بە هاوسەرگیرییەکە هێناوە

649 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/11/2018 2:58:17 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ