زانست
كیبۆردى كوردى دوو وه‌شانى نوێى زیاد كرد
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
كیبۆردی كوردی یه‌كێكه‌ له‌ نایابترین كیبۆرده‌كان كه‌ بۆ هه‌ردوو سیسته‌می ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس به‌رده‌ستكراوه‌ و به‌رده‌وام خزمه‌تگوزاری نوێی بۆ زیاد ده‌كرێ ، له‌م دواییانه‌دا وه‌شانێكی تری بۆ هات كه‌ كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی زۆر نایابی بۆ زیاد كراوه‌ كه‌ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌ :
تایبه‌تمه‌ندیه‌ نوێیه‌كانی كیبۆردی كوردی له‌ نوێترین وه‌شاندا:
1-  تایبه‌تمه‌ندی ده‌نگی : واته‌ له‌ كاتی ده‌ست لێدان (نوسین) ده‌نگ له‌ كیبۆرده‌كه‌ دێت هه‌ر وه‌كو كیبۆردی سامسۆنگ و ئایفۆن و جیاوازتر له‌ وان  ئه‌توانی به‌ دڵی خۆت ده‌نگه‌كان بگۆڕیت له‌ به‌شی ڕێكخستنه‌كانی سه‌ر كیبۆرده‌كه‌ پێنج ده‌نگی جیاواز به‌رده‌سته‌ .
2- یه‌كێكی تر له‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان كه‌ تازه‌ بۆی زیاد كراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌توانی وشه‌ خه‌زن بكه‌یت له‌ناو كیبۆرده‌كه‌: هه‌ر وه‌ك كیبۆرده‌كانی ئه‌ندرۆید و ئایفۆن له‌سه‌ره‌وه‌ وشه‌ت بۆ پێشنیار ئه‌كا و هه‌روه‌ها چه‌ند ئیمۆجیه‌كی نوێی بۆ زیاد كراوه‌ له‌و شوێنانه‌ی كه‌ به‌ به‌تاڵی مابونه‌وه‌ .
سه‌رچاوه‌: تیك ئاى.

356 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/10/2018 12:54:07 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ