کۆمەڵایەتی
باشترین ڕێگه‌ بۆ خه‌وێكى ئارامتر
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ماندووبوونى ڕۆژ پێویستى به‌ خه‌وێكى ئارام هه‌یه‌ ، شه‌وان ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ى له‌ژوورێكى تاریك و ئارامدا دوور له‌ ژاوه‌ژاو بنویت ، تا له‌ش سوود له‌وخه‌وه‌ ببینێت .
له‌خواره‌وه‌ باس له‌ چه‌ند خاڵێك ده‌كه‌ین بۆ ده‌ست كه‌وتنى خه‌وێكى ئارامتر :-
شه‌وان پێویسته‌ زوو بنویت ، هه‌موو شه‌وێك له‌كاتى خۆیدا بنوو ، چونكه‌ مێشك ڕادێت له‌سه‌ر زوو نوستن.
له‌ناو جێگاكه‌ت هه‌رگیز مۆبایل و ئامێره‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كان به‌كارمه‌هێنه‌ ، چونكه‌ توشى خه‌وزڕانت ده‌كات.
پێویسته‌ ژوورى خه‌وه‌كه‌ت زۆر تاریك بێت ، چونكه‌ بوونى ڕووناكى ڕێگرى ده‌كات له‌خه‌وى ئارام .
هه‌وڵ بده‌ ژوورى خه‌وه‌كه‌ت له‌ پله‌ى گه‌رمى مامناوه‌ندا بێت ، چونكه‌ شوێنى گه‌رم یان سارد ناهێڵێت باشتر بنویت.
بیرت نه‌چێت ژینگه‌ى ژووره‌كه‌ت پێویسته‌ ڕه‌نگى كاڵ بێت وه‌كو (شین و په‌مه‌یى و سه‌ووز) ، چونكه‌ ئه‌م ڕه‌نگانه‌ ده‌روون ئارام ده‌كه‌نه‌وه‌.
بۆنى خۆش و سووك له‌ ژووره‌كه‌تدا دابنێ ، چونكه‌ بۆنى خۆش و هێمن كه‌ره‌وه‌ هۆكارێكن بۆ زیاتر خه‌وى ئارام .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
758 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/9/2018 12:28:40 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ