دۆسیە
بیزانه‌...بۆچی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌ترسێت
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

30-9 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌و یه‌كێتی نیشتمانی وه‌ك هێزی یه‌كه‌م خۆی ڕاگه‌یاندو ئاماده‌یه‌ بۆهه‌ڵبژاردن و یه‌كلابۆته‌وه‌،به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌رجاره‌و بیانویه‌ك دێنێته‌وه‌ بۆئه‌نجام نه‌دانی هه‌ڵبژاردن به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی لیستی تۆماری ده‌نگده‌ران پاك نیه‌.
كادیران و ڕۆژنامه‌نوسانی یه‌كێتیش له‌ م ڕاپۆرته‌ی ئاڕاسته‌دا ئاشكرایان كرد كه‌ بۆچی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌ترسێت ،مه‌به‌سته‌ كه‌ لیستی ناوی ده‌نگده‌ران نیه‌ چونكه‌ له‌ ساڵی 2009ش هه‌مان لیست بوو كه‌ گۆڕان 25 كورسی په‌رله‌مانیان مسۆگه‌ركرد.


ئاشکرابوو كه‌  گۆڕان ‌تا ئێستاش بۆ زۆر شت پارە لە یەکێتی وەردەگرێت

ڕۆژنامه‌نوس و كادیری یه‌كێتی نزارژاژڵه‌یی به‌م شێوه‌یه‌ ترسی گۆڕان له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌خاته‌ ڕوو:

1ـ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەنگەکانی زۆر کەمی کرد ، ئەترسێت لەم هەڵبژاردنەش ئەوەنەیتر دەنگەکانی کەم بکات .
۲ـ بێ هیوا بونی هاوڵاتی لەو بەناو معارەزەیەی کە ئەوان خۆیانیان پێ ناساند.
۳ـچونەدەرەوەی زۆرێک لە سەرکردەو وەزیر و ئەندام پەرلەمانەکانی گۆڕان لە بزوتنەوەکەیان.
٤ـ نەمانی نەوشیروان مستەفا ، چونکە پێشتر زۆر کەس بەهۆی ئەوەوە دەنگیان بە گۆڕاندا.
٥ـ بونی خەڵکێکی زۆری بێ لایەن کە ئەوانە لە ساڵانی ڕابردودا دەنگیان دا بە گۆڕان بەهۆی دروشمەکانیانەوە بەڵام دەرکەوت کە دروشمەکانیان زۆری هەر بانگەشەبوو و لە ڕاستیدا کاریان لەسەر هیچیان نەکرد.
٦ـ کێشەی گەورەی ناوخۆیان کە ناتوانن  لەسەر هیچ بابەتێک بڕیاری دروست بدەن ، وە هەندێجار بڕیاری پێچەوانە ئەدەن .
۷ـ ئاشکرابونی ئەوەی کە گۆڕان تا ئێستاش بۆ زۆر شت پارە لە یەکێتی وەردەگرێت.
٨ـ دروستبونی نەوەی نوێ ، کە زۆرێک لە دەنگە خۆڵەمێشیەکان کە پێشتر دەنگیاندابوو بە گۆڕان ئەمجارە دەنگی دا بە ئەوان و لەوانەش ئەمجارەش هەر دەنگ بە نەوەی نوێ بدات .
۹ـ ٤ساڵ پێش ئێستا بەهۆی هەڤاڵ ابوبەکرو دکتۆر یوسف و عەلی حەمە ساڵح ەوە زۆرێک لە ئیسلامیەکانیش دەنگیان بە گۆڕاندا ، بەڵام لەمەودا ئەو دەنگانەشی نەماوە ......

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ساڵانی  ڕابردوودا خاوه‌نی بەرنامە وبەڵینەکانی نەبووه‌

كادیری یه‌كێتی هه‌ڵكه‌وت عبدوالڕه‌حمان لێپرسراوی كۆمیته‌ی ڕێكخستی دوكان ده‌ڵێت:لەبەرئەوەی لە ٤ بۆ ٥ ساڵی ڕابردوودا نەک تەنها لە ئاستی بەرنامە وبەڵینەکانیدا نەبوو ، بەڵکو لە زۆر وێستگە و ڕووداوی ئەوماوەیە کە دەهاتە پێشەوە هەڵوێست و کردارەکانیان پێچەوانە دەشکایەوە لەسەریان ئەم بۆچونە دروست بوو لەوکاتەی لە حکومەت هاوئاوازی پارتی بوون و لەو کاتەش کە لەگەڵ پارتی توشی جیابونەوە بون و بە دەستی بەتاڵ گەڕانەوە گردەکە ،  کە بزوتنەوەکە دابوی بە دەنگدەرانی .
لە ۹ ساڵی تەمەنی بزوتنەوەکەدا وێنەیەک بۆ خەڵک بەگشتی و دەنگدەرە خوڵەمێشیەکانی گۆڕان بە تایبەت دروست بوە کە ئەوان لە سایەی دروست بون و بەردەوامی گۆڕاندا نەک گوزەران و گیرفانیان بە باشتر نەگۆڕا ، بەڵکو خراپتریش بوو.
گومانی تیانیە لە پاڵ هۆکارە بابەتیەکان کە باسم کرد بۆ خزانی دەنگدەرانی گۆڕان هۆکاری کەسیش بونی هەیە، بۆ ئەم بارودۆخەی گۆڕان کە دەست پێشخەری دواخستنی هەڵبژاردن دەکات ئەویش پچڕانی خێتی تەزبیحکەی گۆڕانە کە بریتیە لە کۆچی دوایی ڕێکخەرەکەیان (خوالێخۆشبوو / نەوشیروان مستەفا)


بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ئیستا دا بەدواستەکانی ژیانی حیزبی خۆیدا تێدەپەڕێت

رەنج قەرەداغی⁄ رۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنییش باس له‌وه‌ ده‌كات بزوتنەوەی گۆڕان ھەر بیانویەکی ھەبێ بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن جگەلەوەی بڵێ دۆخی ناخۆیی و جەماوەری بزوتنەوەکە لەخراپتین باردایە ئەوا، خۆیان وتەنی گەوجاندنی خەڵکە،هه‌ربۆیه‌ :
1- گۆڕان پرۆژەیەکی ناوچەیی تایبەت بە رەوانشاد کاک نەوشیروان بوو، ھەر بۆیە ئیستا بەدواستەکانی ژیانی حیزبی خۆیدا تێدەپەڕێت.
٢- گۆڕان بۆخۆی پرۆژەی گرێبەستێکی گۆڕانکاری بوو لەسیستمی حوکمڕانی ھەرێمی کوردسان، دوای ئەوەی بزوتنەوەکە نەیتوانی ئەو گۆڕەنکارییە ئەنجام بدات، چیتر خەڵک و دەنگدەرەکانی ناچارنین دوبارە دەنگی پێبدەنەوە.
٣- کێشە ناوخۆییەکانی ناو بزوتنەوەکە نمونەیەکی خراپتری ململانێی ناوخۆیی پیشاندا، کەلەلایەنەکانی دیکە ناتەندروستتر  مامەڵەیان لەگەڵ ژیانی حیزبی دوای نەمانی کاریزماکەیان کرد.


جەماوەر و لایەنگرانی گۆران زور نیگەرانن لە ئەدای بزوتنەوەكەیان

نه‌وزادی موهه‌ندیس چاودێری سیاسی و كادیری یه‌كێتی ده‌ڵێت:بزوتنەوەی گۆڕان بۆیە نایەوێت هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستان لە 30 ئەیلولدا ئەنجامبدرێت ،لەلایەك ترسی كەمبونەوەی دەنكەگانی و ژمارەی كورسیەكانی هەیە لە پەڕلەمانی داهاتوودا،چونكە جەماوەر و لایەنگرانی زور نیگەرانن لە ئەدای بزوتنەوەكە بەهۆی وەكو دەڵێن لەلایەك لە ڕچە و ڕێبازی نەوشیروان مستەفا لایان داوە و لەلایەكی تریشەوە بەهۆی ناكۆكی و ململانێی نێوان باڵەكانی لەسەر میرات و پاشماوەی نەوشیروان مستەفا و بزوتنەوەكە.
نه‌وزادی موهندیس ده‌شڵێت:هەروەها ئەوان باش دەزانن كە لەماوەی 9 ساڵی ڕابووردووی تەمەنی بزوتنەوەكەیاندا نەیانتوانیوە هیچ كام لە بەڵێنەكانیان بەرنە سەر بەرامبەر جەماوەر و تەنها بونەتە هۆی نانەوەی كێشە و گرفت و مووچە بڕین ،بۆیە لە ئێستادا نایانەوێت ئەو هەڵبژاردنە ئەنجام بدرێت بەبیانوی بوونی ناوی مردوویەكی زور لە لیستی دەنگدەراندا.

بزوتنه‌ی گۆڕان مێژویە‌كی شە‌رمن وئاژاوە‌ گێڕی ھە‌یە‌

هیوا حه‌میدعه‌بدولله‌ لێپرسراوی بوردی NGOكانی مه كته بی ریكخراوه دیموكراتیه كانی یه‌كێتیش ده‌ڵێت:ھە‌ڵبژاردن وە‌ك وێستگە‌یە‌ك وپرۆسە‌یە‌كی دیموكراتی سە‌نگی مە‌حە‌ك دە‌بێت بۆھە‌ڵسە‌نگاندن وناسینی دە‌نگ دە‌رانی خۆی جالیست بێت یان حزبێكی سیاسی ئە‌وە‌ش پە‌یوە‌ندی دە‌بێت بە‌ڕابردویان خە‌باتی ئە‌وحزبە‌ یان قە‌وارە‌یە‌ بۆیە‌ دە‌بینین حزبی ڕە‌سە‌ن وخاوە‌ن مێژوخە‌باتی پڕجۆش وخرۆش وجە‌ماوە‌ری دڵسۆز بە‌متمانە‌ بون بە‌دە‌نگدە‌رانی خۆی سڵ ناكاتە‌وە‌ لە‌م پرۆسە‌یە‌ دە‌یە‌وێت بە‌ڕێوە‌ بچێت ـ.

هیوا ده‌شڵێت:بە‌پێچە‌وانە‌وە‌ دە‌بینین حزبێكی وە‌كوگۆڕان ڕاستە‌ سە‌ركردە‌ی ماندو خە‌باتكاری ھە‌یە‌ ،بە‌ڵام دە‌بینین مێژویە‌كی شە‌رمن وئاژاوە‌ گێڕی ھە‌یە‌ بە‌وھە‌موودروشمە‌ی لە‌ڕابردوكە‌بە‌رزیان كردبۆوە‌ نە‌یان توانی ھیچ بە‌دە‌ست بێنن زۆرجاریش دە‌بونە‌مایە‌ی نیگە‌رانی بۆخە‌ڵك وجە‌ماوە‌ری كوردستان ئە‌ویش لە‌ئە‌نجامی بە‌لاڕێ بردنی پڕۆسە‌ی دیموكراسی وھاندان بۆ توندوتیژی بینیمان جوڵانە‌وە‌كانیان چە‌ندبە‌زیان بە‌خە‌ڵك گە‌یاندرا .

ترسی گۆڕان لە‌ھە‌ڵبژاردن بۆئە‌ومێژوە‌ شە‌رمە‌زارە‌دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ كە‌داواكاری وبانگە‌شە‌كانیان ھیچی نە‌ھاتە‌دی

 لێپرسراوی بوردی NGOكانی مه كته بی ریكخراوه دیموكراتیه كانی وتیشی:لە‌ئێستاش ترسی گۆڕان لە‌ھە‌ڵبژاردن بۆئە‌ومێژوە‌ شە‌رمە‌زارە‌دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ كە‌داواكاری وبانگە‌شە‌كانیان ھیچی نە‌ھاتە‌دی وبگرە‌متمانە‌ی جە‌ماوە‌ری زۆرینە‌ی خۆیان لە‌دە‌ست داوە‌ دواتریش بوونی كێشە‌وململانێ ی ناوخۆی بزوتنە‌وە‌كە‌ بە‌ھە‌ڵپە‌سێردراوی ماوە‌تە‌وە‌و چارە‌سە‌رە‌كان بە‌دی ناكرێن ـ بۆیە‌ نە‌ك ھە‌رترس بگرە‌ دە‌یانە‌وێت پرۆسە‌كە‌ پە‌ك بخە‌ن بۆئە‌وە‌ی لە‌ئاییندە‌ مزایە‌دە‌ بە‌وە‌بكە‌ن كە‌ئامادە‌ن بۆھە‌ڵبژاردن دە‌یانە‌وێت جە‌ماوە‌ری خۆیان ئاشت بكە‌نە‌وە‌ ڕێگای جۆراوجۆری تری نانە‌وە‌ی ئاژاوە‌و بە‌تایبە‌ت لە‌سنوری سلێمانی وگە‌رمیان وھە‌ڵە‌بجە‌ ئە‌نجام بدە‌ن بۆئە‌وی لە‌وڕێگە‌وە‌ سۆزی خە‌ڵك بۆخۆیان ڕابكێشن وبیانە‌وێت دە‌نگە‌كانیان زیادبكە‌ن ـ بە‌ڵام پێم وایە‌ سودی نابێت خە‌ڵك بێزاربوە‌لە‌م جۆرە‌سیاسە‌تە‌و پێویستی بە‌ئارامی وژیانكردن ھە‌یە‌ .
جێگه‌ی باسه‌ له‌ نوێترین لێدوانیدا شۆڕش حاجی، ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی، كۆمەڵێك هۆكار وایكردوە كەشوهەوای هەڵبژاردن گونجاو نەبێت و دورنییە لە هەڵبژاردنی 30ی 9 رێژەی بەشداریكردن كەمتریش له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشووی عێراق بێت.
2758 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/8/2018 10:36:13 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ