وەرزش
شاناز ئیبراهیم : دەبێت گوزەرانی وەرزشكاران باشتر بكرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ڕایگەیاند؛  دەبێت وەرزش وەك پیشە سەیربكرێت و گوزەرانی وەرزشكارانیش لە ئێستا باشتر بكرێت.

ڕۆژی چوار شەممە  شاناز ئیبراهیم ئەحمەد  لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی ، پێشوازی لە یانەی وەرزشی تەق تەق كرد‌ و لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی دەستەی یانەی تەق تەق کوۆبۆە۰

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ڕایگەیاند : دەبێت وەرزش وەك پیشە سەیر بكرێ و پێویستە گوزەرانی وەرزشكاران بە گشتی لە ئێستادا باشتر بكرێ و پێویستیەكانی بواری وەرزشیان بۆ دابینبكرێ ۰

  لە دیدارەکەدا لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە سوپاسی هەوڵەكانی یانەی تەق تەقی كرد كە توانیویانە لە ماوەی ڕابردوو ، ڕەوشی وەرزش لە تەق تەق و دەوروبەری بەرەو پێش بەرن ، لای خۆیانەوە سەرۆكی یانەو دەستەی كارگێڕی یانەی تەق تەق ، سوپاسی  شاناز ئیبراهیم ئەحمەد یانكرد لە پای خەمخۆری و هاوكاری بەردەوامیان بۆ بەرەو پێش چوونی ڕەوشی وەرزش لە سنورەكەیان.
274 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/6/2018 10:51:52 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ