زانست
ئاسانسۆرێک لە نێوان زەوی و بۆشایی ئاسماندا دروستده‌كرێت
  ئاڕاسته‌:شه‌راره‌ نه‌وزاد
 لە ئێستادا زانایانی ژاپۆن کار لەسەر پڕۆژەیەک دەکەن کە بریتییە لە ئاسانسۆرێک لە نێوان زەوی و بۆشایی ئاسماندا
 زاناکان لە زانکۆی شیزۆکا لە ژاپۆن هەوڵدەدەن لە داهاتوودا پرۆژەیەک جێبەجێبکەن کە گەشتکردن بۆ بۆشایی ئاسمان ببێتە شتێكی ئاسایی
 پڕۆژەکەش بریتییە لە ئاسانسۆرێک لە نێوان زەوی و ئاسماندا، تا گەشت ئەنجامبدرێت بە بێ بوونی کەشتی ئاسمانی و فڕۆکە
 لەڕابردوودا چەندین کەس چوونەتە بۆشایی ئاسمان بەڵام ئەم ڕێگەیە دەبێتە یەکەم ڕێگەی جیاواز و ژاپۆن جێبەجێی دەکات کە بۆیەکەمجار ئاسانسۆرێک لە بۆشایدا دادەنرێت
 بە گوێرەی زانیارییەکان ماوەی هەشت ڕۆژ پێویستە تا ئاسانسۆرەکە دەگاتە بۆشایی، بە خێرایی ٢٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بەرزی ئاسانسۆرەکە ٩٦ هەزار کیلۆمەتر دەبێت و بڕی ٩٠ ملیار دۆلاری تێدەچێت
509 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/5/2018 4:00:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ