دۆسیە
وێنه‌كان ببینه‌...كه‌سانی هه لپه‌رست درگاو په‌نجه‌ره‌ی یه‌كه‌كانی تێكشكاندوه‌
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
ئاڕاسته‌ بۆله‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادار بون له‌و یه‌كانه‌ی كه‌به‌سه‌ر كرێنشیناندا دابه‌شده‌ كرێت ،سه‌ردانێكی مه‌یدانی كرد بۆ زڕگوێز ئه‌نجامدا و ئه‌و یه‌كانه‌ی بینی كه‌ چیان به‌سه‌رهاتوه‌.

ئه‌و یه‌كانه‌ی دروست كراون بۆكێ ده‌بێت و كێ ده‌بێته‌ خاوه‌نی و مه‌رجه‌كانی حكومه‌ت چین ؟له‌ م ڕاپۆرته‌ی ئاڕاسته‌دا زۆرترین زانیار بزانه‌ و ته‌واوی یه‌كه‌كان ببینه‌ كه‌ چی به‌سه‌رهاتوه‌.

یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون كه‌ پڕۆژه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌ بۆخه‌ڵكی كه‌م ده‌رامه‌ت و كرێنشنینان

سه‌باره‌ت به‌ یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون كه‌ پڕۆژه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌ بۆخه‌ڵكی كه‌م ده‌رامه‌ت و كرێنشنینان له‌ سیته‌ك و زرگوێزی شاری سلێمانی دروست كرابوون له‌ سالی 2014شه‌وه‌ كاركردن له‌ پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانیدا به‌هۆی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی داراییه‌وه‌ وه‌ستابوو ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ كاركردن تێیاندا ده‌ستی پێكردۆته‌وه‌ وحكومەتی هەرێم مانگانە بڕی یەك ملیار دیناری تەرخان كردوە بۆ پرۆژە خزمەتگوزاریەكانی یەكە نیشتەجێبوەكان.

كه‌سانی هه‌لپه‌رست و نه‌زان هه‌ڵساون به‌ تێكشكاندنی درگا و په‌نجه‌ره‌ كانی

بۆله‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری له‌و یه‌كانه‌ وێنه‌كان ببینه‌ كه‌ چۆن كه‌سانی هه‌لپه‌رست و نه‌زان هه‌ڵساون به‌ تێكشكاندنی درگا و په‌نجه‌ره‌و كاره‌بای ئه‌و یه‌كانه‌ كه‌ بۆكه‌سانی هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تی كرێنشین دروست كراون و بریاریشه‌ ته‌واوی ته‌واوبونی خزمه‌تگوزارییه‌كانی  ڕێگاو بان و ئاوو ئاوه‌ڕۆو  كاره‌با  بدرێت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پێشتر و له‌ ساڵی 2013دا فۆڕمیان له‌ به‌ڕێوه‌یه‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی پڕكردۆته‌وه‌.

ئه‌و یه‌كانه‌ بۆئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ ناویان له‌ ئاماردا هه‌یه‌

شۆخان مه‌حمود له‌ كۆمەڵەی داكۆكی لە كرێنشنیانی كوردستان له‌ شاری سلێمانی تایبه‌ت بۆئاڕاسته‌ ڕایگه‌یاند:ئه‌و یه‌كانه‌ی له‌ له‌ سیته‌ك و زرگوێزی شاری سلێمانی دروست كراون بۆئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ له‌ساڵی 2003 فۆڕمی كرێنشینیان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی پڕكردۆته‌وه‌ و له‌ لای ئێمه‌ كۆمەڵەی داكۆكی لە كرێنشنیان ئه‌ ندامه‌و خاوه‌نی پێناسی كۆمه‌ڵه‌یه‌.

شۆخان زیاتر دواوو وتی پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم وبه‌ هاوكاری كۆمەڵەی داكۆكی لە كرێنشنیانی كوردستان له‌ شاری سلێمانی و له‌ ناوچه‌ی كه‌نه‌كه‌وه‌ 500 یه‌كه‌ی دابه‌شكرد ،ده‌بوو له‌ 2014شدا ئه‌و یه‌كانه‌ی سیته‌ك و زرگوێز دابه‌شبكرایه‌ به‌ لام به‌هۆی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی داراییه‌وه‌ دوای ته‌واو بونی یه‌كه‌كان پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان تێیاندا ڕاوه‌ستا و له‌ ئێستادا به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ كاركردن تێیاندا ده‌ستی پێكردۆته‌وه‌.

ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خاوه‌نی 11 خاڵن واتا  چوار منداڵی هه‌بێت  

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌درێت به‌ كێ  شۆخان ووتی:ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خاوه‌نی 11 خاڵن واتا  چوار منداڵی هه‌بێت  ده‌بێته‌ چوار خاڵ ،5 خاڵیش بۆپرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری دانراوه‌ و هاوسه‌ركانیش هه‌ریه‌كه‌ی خاڵێك كه‌ كۆی خاڵه‌كان ده‌كاته‌ 11 خاڵ ئه‌و یه‌كانه‌ی سیه‌ت ك و زڕگوێز بۆئه‌و كه‌سانه‌یه‌ به‌ مه‌رجێك وه‌ك وتم پێشتر فۆرمی پڕكردبێته‌وه‌ له‌ ئاماری سلێمانی و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له‌ مافی كرێنشین بێت.


پێشتركۆمەڵەی داكۆكی لە كرێنشنیانی كوردستان داوا ده‌كات  پەلەبكرێت لەدابەشكردنی


هه‌روه‌ها پێشتركۆمەڵەی داكۆكی لە كرێنشنیانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا داوا ی كردبوو پەلەبكرێت لەدابەشكردنی ئەو یەكانەی كەتەواوبون بەسەر كرێنشنیاندا  ئەم وتانەی كۆمەڵەی كرێنشنیان لەكاتێكدایە حكومەتی هەرێم مانگانە بڕی یەك ملیار دیناری تەرخان كردوە بۆ پرۆژە خزمەتگوزاریەكانی یەكە نیشتەجێبوەكانی سیتەك و زڕگوێز.

یەكەكان بەهەزارو 500 خێزانی كەمدەرامەت دەدرێت

سكرتێری كۆمەڵەی داكۆكی لەمافی كرێنشینان ڕایگه‌یاندبوو، كاركردن لەپڕۆژە خزمەتگوزارەیەكانی یەكەكانی نیشتەجێبون دەستپێكردۆته‌وه‌ و دوای تەواوبونی خزمەتگوزاریەكان یەكەكان بەهەزارو 500 خێزانی كەمدەرامەت دەدرێت.
سكرتێری كۆمەڵەی داكۆكی لەمافی كرێنشینان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌:چەندجارێك بڕیاردراوە ئەو پڕۆژانە بەچین و توێژی تر بدرێت بەدەر لەكرێنشینان، بەڵام ئامانجی ئێمه‌ ڕێگرین و ده‌مانه‌وێت ئه‌و یەكەكان بدرێت بەوكەسانەی كەمدەرامەتن و لەئاماری سلێمانی ناویان هەیە. جێگه‌ی باسه‌ له‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئاڕاسته‌دا بۆزرگوێز یه‌كێك له‌ وكرێكارانه‌ی كه‌ سه‌رقاڵی كاركردن بوو ڕایگه‌یاند :له‌ ئیستادا ئێمی سه‌رقاڵی ڕێگاوبانه‌كانین  و پاشان ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر كه‌ دانراوه‌ بۆی كاری تێدا ده‌كرێت و پێده‌چێت بتوانرێت كه‌متر له‌ ساڵێك تواوی خزمه‌تگوزراییه‌كان ته‌واو ببن و دابه‌ش بكرێت به‌سه‌رخاوه‌نه‌كانیدا كه‌ پێشتر له‌ ڕێگای فۆرمه‌وه‌ داواكارییان پێشكه‌ش كردبوو.
جێگه‌ی باسه‌ ئه‌وكه‌سه‌ی یان ئه‌و كرێنشینه‌ی  ناوی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاماردا هه‌یه‌ پێشتر وردبینی بۆكراوه‌ كه‌ خاوه‌نی هیچ یه‌كه‌و زه‌وییه‌ك نین و له‌ دادنوس به‌ڵێننامه‌ی پڕكردۆته‌وه‌ كه‌ خاوه‌نی هیچ یه‌كه‌یه‌ك نین گه‌ر خاوه‌نی هه‌رشتێك وه‌ك یه‌كه‌ وزه‌وی بێت ئه‌وا له‌ویه‌كانه‌ ی پێنادرێت و توشی سزای یاسایش ده‌بێت.

2183 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/5/2018 11:48:28 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ