کۆمەڵایەتی
تایبه‌ت به‌وانه‌ى ئاره‌زووى خۆراكیان نه‌ماوه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ڕۆژانه‌ زۆرێك له‌ ئێمه‌ ڕه‌نگه‌ ڕووبه‌ڕووى ئاره‌زووى له‌ده‌ست دانى خۆراك ببینه‌وه‌ ، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و كێشه‌ ته‌ندروستییانه‌ى ڕاسته‌وخۆ كار له‌هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى له‌ش ده‌كات و لاوازییان ده‌كات و كێشى له‌ش له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا داده‌به‌زێنێت .
 له‌توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ زانكۆ جیهانییه‌كان ئه‌نجامدراوه‌ باس له‌ لیمۆ ده‌كات كه‌چه‌ند گرنگه‌ بۆ چاره‌سه‌رى نه‌مانى ئاره‌زووى خۆراك ،به‌ جۆرێك توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت، ڕۆژانه‌ (2)لیمۆ بده‌ له‌ خه‌ڵاته‌ تا وه‌ك شه‌ربه‌تى لێ دێت ، پاشان بیخۆره‌وه‌ ،ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى لیمۆ تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ هه‌ستى برسێتى زیاد بكات و ئاره‌زووى خۆراك بۆ كه‌سه‌كه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ . 
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌م باره‌دا خواردنى میوه‌ زۆر گرنگه‌ ، چونكه‌ جێگه‌ى ئه‌و ژه‌مه‌ خۆراكییه‌ت بۆ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ئاره‌زووى ناكه‌یت ، گرنگى میوه‌ له‌وه‌دایه‌ ڕێگرى ده‌كات له‌وه‌ى ئاسن و ڤیتامینات له‌له‌شدا دابه‌زێت .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
590 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/28/2018 1:09:46 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ