کۆمەڵایەتی
‎خانمان بێ دوودڵى له‌م جۆره‌ پیاوانه‌ جیاده‌بنه‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
‎كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ له‌پیاواندا واى كردووه‌ هاوسه‌ره‌كانیان بێ دوودڵى لێیان جیا ببنه‌وه‌ ، بۆ پێكه‌وه‌ خۆش به‌ختیشیان پێویستییان به‌ ڕێز و خۆشه‌ویستى و ڕاستگۆى  هه‌یه‌ .
‎له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پیاوان پێویسته‌ خۆیان له‌م ڕه‌فتار و نیشانانه‌ به‌دووربگرن تا هاوسه‌ره‌كانیان جیانه‌بنه‌وه‌ :

‎• ڕه‌زیلى : خانمان به‌گشتى خۆیان به‌دوور ده‌گرن له‌ پیاوانى ڕه‌زیل.
‎• درۆكردن : یه‌كێكه‌ له‌ ڕه‌فتاره‌ ناشرینه‌كان ، باشتروایه‌ هاوسه‌ران بۆ مانه‌وه‌یان به‌دوور بن له‌ درۆكردن .
‎• پشت گوێ خستن : هیچ خانمێك ئاره‌زووى ئه‌وه‌ ناكات هاوسه‌ره‌كه‌ى "ئیهمالى" بكات ، به‌ڵكو ئاره‌زوویانه‌ زۆر گرنگى پێ بده‌ى.
‎• دووڕووى : به‌گشتى خانمان ئاره‌زوویانه‌ ڕووى ڕاسته‌قینه‌ى پیاوان ببینن.
‎• ڕق و كینه‌ : پیاوان ده‌بێت واخۆیان ڕابهێنن كه‌ ڕق و كینه‌ له‌دڵ نه‌گرن ، چونكه‌ خانمان خۆیان به‌دوورده‌گرن له‌و جۆره‌ پیاوانه‌ .
‎له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
1677 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/27/2018 5:45:20 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ