زانست
دیزاینێكى نوێى گوگڵ كرۆم ده‌خرێته‌ڕوو
  ئاڕاسته‌:شه‌راره‌ نه‌وزاد
كۆپیه‌كى نوێ له‌ بڕاوسه‌رى (گۆگڵ كڕۆم ) به‌ دیزاینێكى نوێ ئاماده‌ ده‌كرێت و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت ئه‌م ڤێرژنه‌ نوێیه‌ له‌ رێگه‌ى ئه‌بده‌یت كردنه‌وه‌ بگاته‌ هه‌موو سیسته‌مه‌كانى كاركردن. 
كۆمپانیاى گۆگڵ ڕایگه‌یاند‌: "كۆپیه‌كى نوێ له‌ بڕاوسه‌رى (گۆگڵ كڕۆم ) به‌ دیزاینێكى نوێ ده‌خاته‌ڕوو،ئه‌م دیزایینه‌ نوێیه‌ش   بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ ڤێرژنى (كڕۆم 69) ده‌رده‌كه‌وێت .
ڕاشیگه‌یاندووه‌: ئه‌م ڤێرژنه‌ نوێیه‌ له‌ رێگه‌ى ئه‌بده‌یتكردنه‌وه‌ ده‌گاته‌ هه‌موو سیسته‌مه‌كانى كاركردن و وا بڕیاریشه‌ له‌ (4) مانگى ئه‌یلول بخرێته‌ ژێر ده‌ستى به‌كارهێنه‌رانى سیسته‌مه‌ جۆراوجۆره‌كان.
به‌ پێى زانیاریه‌كانى پێگه‌ى (ڤێرج )ى ئه‌مریكیش ، ئه‌م دیزاینه‌ نوێیه‌ ، به‌ دیمه‌نێكى بازنه‌یى سپیتر له‌ دیزاینى پێشوو ده‌رده‌كه‌وێت ، هه‌روه‌ك جارێكى تر ڤێرژنى مۆبایلى كڕۆم دیزاین كراوه‌ته‌وه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى بۆ سه‌ر سیسته‌مى كاركردنى (ئاى ئۆ ئێس ) ده‌بێت. 
له‌م هه‌نگاوه‌ش كۆمپانیاى گۆگڵ هه‌ستاوه‌ به‌ گواستنه‌وه‌ى ره‌گه‌زه‌كانى كۆنتڕۆڵكردن بۆ خواره‌وه‌ى شاشه‌ ، به‌م جۆره‌ش به‌كارهێنانى ئاسانتر ده‌بێت به‌ تایبه‌تى له‌گه‌ڵ شاشه‌ درێژه‌كان، ده‌شتواندرێت هه‌ندێك گۆڕانكارى به‌سه‌ر ڤێرژنى (كڕۆم 68) ـى ئێستا بێت ئه‌ویش بۆ ئامێره‌كانى كۆمپیوته‌رى دیسكتۆپ و مۆبایله‌كانه.‌
623 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/26/2018 3:09:57 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ