وەرزش
زێدان بەهاوڕێکانی ووتووە دەبمە ڕاهێنەری ئەم یانەیە
 ئاڕاستە:کاوان عومەر



زێنەدین زێدان پێی وایە لە داهاتوودا جێگەى مۆرینیۆ بگرێتەوە و ببێتە راهێنەرى یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى.

راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، زەینەدین زیدانى فەڕەنسى راهێنەرى پێشووى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى، بە هاوڕێ نزیکەکانى راگەیاندووە بەپەرۆشە بۆ پۆستى راهێنەرایەتى یانەى مانچستەر یونایتد و پێشبینى دەکات بەم نزیکانە پۆستى راهێنەرایەتى شەیتانە سورەکە وەربگرێت و جێگەى خۆسێ مۆرینیۆى پورتوگالى راهێنەرى ئێستاى یانەکە بگرێتەوە.

زێدانی تەمەن ٤٦ ساڵ دوای وازهێنانی لەئەرکی ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید لە ئێستادا لەهیچ یانەیەک پۆستی نیە و چاوەڕێ دەکرێت بەم نزیکانە پۆستێکی نوێ وەربگرێت.

سەرچاوە: لەعەرەبیەوە
396 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/25/2018 2:27:33 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ