زانست
بەوێنە : یگۆرەک پێشکەوتوترین ڕۆبۆتی جەنگی ساڵی 2018 یە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

ڕووسیا پێشکەوتوترین ڕۆبۆتی جەنگی ساڵی 2018 ئاشکرا کرد کە بە ڕۆبۆتی ( زێڕین ) ناسراوە کە 13 پێ بەرزیەتی .

پێگەی هەواڵی ( دەیلی مەیلی ) بەریتانی بڵاوی کردۆتەوە کە وڵاتی ڕووسیا ڕۆبۆتێکی جەنگی 
پێشکەوتوی بە ناوی ( یگۆرەک ) درووستکردەوە کە  بە ڕۆبۆتی ( زێڕین )  ناوی دەرکردوە ئەم ڕۆبۆتە( 13 ) پێ درێژە و لە توانی دایە ( 4.5 ) تۆن کەلوپەل و چەک بگوازێتەوە .

بە وتەی ڤلادمیر دیمتریڤ " ئەم ڕۆبۆتەی دروستکراوە پێشکەوتوترین ڕۆبۆتی بواری سەربازی سوپایی 2018 یە " .

ئەگەرچی کۆمپانیای بەرهەم هێنەر تایبەت مەندیەکانی ئەم ڕۆبۆتەی بە نهێنی هێشتۆتەوە بەڵام ئەم ڕۆبۆتە دوو قاچە گولە نەبڕە لە توانای دایە زۆر کاری ئەستەم و مەحاڵ جێبەجێ بکات کاری گواستنەوە و هەڵگرتن چەک و کەلوپەلی تری پێبکرێت و لە کاری سەربازی و جەنگ دا زۆرترین ڕۆڵ بگێڕێت ،

کۆمپانیای کڵانشیکۆفی کە بەرهەم هێنەری ئەم ڕۆبۆتەیە لە هەوڵدایە چەندان تایبەت مەندی تری بۆ ئەمڕۆبۆتە زیاد بکات .

بەبەشدای 1200 کۆمپانیای بەرگری پیشەگەری دروستکردنی چەکی ڕووسی لە پێشەنگایەکدا 26000 پارچە چەکی جۆراو جۆری گەورە و مامناوەند و بچوکیان نمایش کرد ،هەروەها  نمایش کردن و ئاشکرا کردنی ئەم ڕۆبۆتەش لەو پێشەنگایەدا بوو .

3101 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/22/2018 3:37:23 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ