زانست
كۆمپانیاى نۆكیا جۆرێکی نوێی مۆبایل به‌رهه‌م ده‌هێنێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
كۆمپانیاى نۆكیا ڕایگه‌یاند،كه‌به‌نیازه‌ لە سەرەتای مانگی نۆى ئەمساڵدا مۆبایلێكى نوێ كه‌ له‌ شێوەی مۆزدایە بخاته‌ بازاڕه‌وه‌
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی(inews)کۆمپانیای نۆکیا ئامادەکاری ده‌كات بۆ زیادکردنی جۆرێکی نوێی مۆبایل بۆ بەرهەمەکانیان،كه‌ئەومۆبایلە ڕەنگەکەی زەردە و بە مۆبایلی(Banana)٨١١٠مۆز ناودەبرێت
 ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌: لە ساڵی ڕابردوودا کۆمپانیاکە پێشنیازی مۆبایلی کلاسیکی کرد، به‌لام ئه‌م ساڵ ئەم جۆرە مۆبایلەی بەرهەمهێنا كه‌ له‌ شێوەی مۆزدایە و ڕەنگی زەرد و ڕەشە، هەروەها گڵۆپێکی بچووک لە کاتی هاتنی تەلەفۆندا دادەگیرسێت و دەکرێت فەیسبووکی پێبەکاربهێندرێت و بەرنامەی ئیمەیلیشی تێدایە، هەروەها گوگڵ و نەخشە و تویتەری تێدایە.
 ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌روو:یەکێکى تر لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی ئەم مۆبایلە ئەوەیە باترییەکەی بۆ ٢٥ ڕۆژ کار دەکات هەروەها چەند یارییەکی تێدایە وەک یاری(Snake)کە که‌سانێکی زۆر ئارەزووی دەکەن.
بڕیاریشه‌ لە سەرەتای مانگی نۆى ئەمساڵدا بكه‌وێته‌ بازاڕەکانەوە و هاوكات نرخه‌كه‌شى ٨٧ دۆلارە
565 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/16/2018 5:03:14 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ