زانست
سه‌ردانى كردنت بۆ ئه‌م ماڵپه‌ڕو پێگه‌یانه‌ هاكت ده‌كات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
پاش ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا  زانیاری تایبه‌تی زیاتر له‌ ٨٧ ملیۆن كه‌سی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك دزه‌ی پێكرا گله‌یی زۆر له‌ به‌كارهێنه‌رانی لێكه‌وته‌وه‌.  
بخوێنه‌ره‌وه‌:  بۆ ئه‌وه‌ی داتاكانى ناو فه‌یس بووكه‌كه‌ت دزه‌ی پێنه‌كرێت ئه‌م بابه‌ته‌
زۆرجار  به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك هه‌ڵه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه‌ ده‌بێته‌هۆی دزه‌پێكردنی زانیارییه‌كانیان و ئه‌مه‌ش زۆرجار ئه‌گه‌ری هاككردنی هه‌ژماری فه‌یسبووكی  لێده‌كه‌وێته‌وه‌، ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ش به‌كارهێنانی وشه‌ی نهێنی و ئیمه‌یڵی هه‌ژماری فه‌یسبووكه‌كانیانه‌ بۆ هه‌ندێك ماڵپه‌ڕ و به‌رنامه‌ی ناو تۆڕه‌كه‌.
له‌ نوێترین راپۆرتدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌  به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك له‌ ڕێگه‌ی  خۆی تۆماركردن له‌ هه‌ندێك له‌و پێگانه‌ی  كه‌ داوای ئیمه‌یڵ و وشه‌ی نهێنی فه‌یسبووك ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش واده‌كات بتوانێت بگات به‌ زانیارییه‌كانی ناو فه‌یسبووكه‌كه‌ت  به‌بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی پێی بزانێت.
بۆیه‌ ده‌بێ گشت به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك  ئاگاداری ئه‌م جۆره‌ كارانه‌بن و به‌هیچ جۆرێك سه‌ردانی هیچ ماڵپه‌ڕ و پێگه‌یه‌كی متمانه‌ پێكراو نه‌كه‌ن  به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی بژارده‌ی چوونه‌ ژووره‌وه‌ به‌ زانیارییه‌كانی فه‌یسبووكی تێدایه‌.
سه‌رچاوه‌: تیك ئاى.
1832 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/16/2018 4:53:57 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ