وەرزش
ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕۆناڵدۆ لە نەخۆشخانەیە
 ئاڕاستە:کاوان عومەر


ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل ماوەی چەند ڕۆژێکە باری تەندروستی تێکچووە و لەنەخۆشخانەیە.


رۆناڵدۆ کە بۆ بەسەربردنی پشووی هاوینە لە دوورگەی ئیبیزا بوو لە ئیسپانیا لەناکاو بارودۆخی تەندروستیی تێکچوو و بەخێرایی گواسترایەوە نەخۆشخانە، دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆی دەرکەوت کە تووشی هەوکردنی سیەکان بووە.

لە رۆژی هەینی رابردووە رۆناڵدۆ لەنەخۆشخانەیەکی ئیسپانیا لەژێر چاودێری پزیشکدایە، هەرچەند خۆی لەپەیامێکی فەرمیدا لەتویتەر باشبوونی خۆی راگەیاندبوو و ووتبوی کە بارودۆخەکەی کۆنتڕۆڵکراوە و رۆژی دووشەممە نەخۆشخانە بەجێدەهڵێت، بەڵام تاوەکو ئێستا بەتەواوی دیارنییە کە کەی رۆناڵدۆ لە نەخۆشخانە دەهێنرێتە دەرەوە.

لەعەرەبیەوە
393 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/14/2018 4:08:19 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ