وەرزش
هه‌وڵ بده‌ وه‌رزش به‌ كۆمه‌ڵ بكه‌یت نه‌ك به‌ته‌نها
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
له‌ نوێترین توێژینه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكیدا ئامۆژگارى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ به‌رده‌وام وه‌رزش ده‌كه‌ن و خۆیان سه‌رقاڵ كردووه‌ به‌ وه‌رزشى له‌ش جوانییه‌وه‌  ، پێویسته‌ ئه‌و جووڵه‌ و وه‌رزشه‌ له‌ماڵه‌وه‌ ئه‌نجام نه‌ده‌ن ، به‌ڵكو به‌كۆمه‌ڵ له‌ هۆڵه‌ له‌ش جوانییه‌كان ئه‌نجامى بده‌ن ، چونكه‌ وه‌رزش كردن به‌ كۆمه‌ڵ زۆر سوودى زیاتره‌ وه‌ك له‌وه‌ى به‌ته‌نها له‌ماڵه‌وه‌ وه‌رزش بكه‌ى .

ده‌ركه‌وتووه‌ وه‌رزشى به‌كۆمه‌ڵ گه‌وره‌ترین سوود به‌ مێشك ده‌گه‌یه‌نێت ، چونكه‌ مێشك و ده‌روون ده‌حه‌سێنێته‌وه‌ و دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ هه‌موو كێشه‌ ده‌روونى و نائارامییه‌ك .

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌رزشى به‌كۆمه‌ڵ زۆرترین ووزه‌ و حه‌ز و ئاره‌زووت بۆ وه‌رزش زیاد ده‌كات وه‌ك له‌وه‌ى به‌ته‌نها خۆت له‌ماڵه‌وه‌ وه‌رزش بكه‌ى .

هه‌ربۆیه‌ پسپۆڕان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن هه‌تا ده‌توانى وه‌رزش و جووڵه‌ى جه‌سته‌ى ڕۆژانه‌ت له‌ هۆڵى وه‌رزشى به‌سه‌ر ببه‌ و به‌ كۆمه‌ڵ وه‌رزش ئه‌نجام بده‌ .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
286 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/14/2018 10:17:43 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ