وەرزش
میسی ڕیکۆردێکی نوێی تۆمارکرد
 ئاڕاستە:کاوان عومەر


لیۆنێل میسى ئەرجەنتینى بە بردنەوەى ٣٣ نازناوى جامى سوپەرى ئیسپانیا، ژمارەیەکى پێوانەیى لەگەڵ بەرشەلۆنە تۆمارکرد.

دواى ئەوەى بەرشەلۆنە لە جامى سوپەرى ئیسپانیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سیڤیلیەى بردەوە و نازناوەکەى بەدەستهێنا، لیۆنێل میسى ژمارەى نازناوەکانى لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە بۆ ٣٣ نازناو بەرزکردەوە، ئەمە بێجگە لەوەى ٣٥ نازناوى لە کاروانى وەرزشى خۆیدا بەدەستهێناوە.

بەمەش میسى کەوتە پێش ئەندرێس ئینێستاى هاوکارى پێشووى، کە ئەمەیش ٣٢ نازناوى لەگەڵ بەرشەلۆنە هەیە و بەم دواییانە پەیوەندى بە خولى ژاپۆنییەوە کرد.

لەعەرەبیەوە
321 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/13/2018 4:42:07 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ