زانست
ئه‌و هۆكارانه‌ى ده‌بنه‌ ئاوسانى پاترى مۆبایل
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
پاتری مۆبایله‌كان زۆرینه‌ی جار هه‌ڵده‌ئاوسێت، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه‌ پاترییه‌كه‌ ته‌واو بووه‌، پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ پاترییه‌كی نوێ بۆ مۆبایله‌كه‌مان به‌ده‌ستبخه‌ین، كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵئاوسانی پاترییه‌كان، كه‌ خۆی له‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه‌ :-

* گه‌رمی: به‌هۆی كارلێكه‌وه‌، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی به‌یه‌كه‌م هۆكاری هه‌ڵئاوسانی پاترییه‌كان داده‌نرێت، بۆیه‌ با هه‌میشه‌ مۆبایله‌كه‌ت دوور له‌تیشكی خۆر بێت.
* پڕنه‌كردنی شه‌حن به‌ته‌واوی: كاتێك مۆبایله‌كان شه‌حنی ته‌واویان تێنه‌چووه‌، به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی شاحنه‌كه‌ی لێده‌كاته‌وه‌، ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵئاوسانی پاتری مۆبایله‌كه‌.
* شاحینه‌ی خراپ (عادی): له‌به‌ر هه‌رزانی نرخه‌كه‌ی، زۆرێك له‌به‌كارهێنه‌ران مۆبایلی عادی به‌كارده‌هێنن، به‌مه‌ش ده‌چن شاحینه‌یه‌كی عادیش بۆ مۆبایله‌كه‌ ده‌كڕن، بۆیه‌ مۆبایل و شاحینه‌ی خراپ (عادی) هۆیه‌كی تری تێكچوونی پاترییه‌كانه‌.
* یاری: ئه‌و یاریانه‌ی كه‌ گرافیكیان به‌رزه‌و به‌كارهێنه‌ران ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌و یارییانه‌ به‌كارده‌هێنن، ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی پاترییه‌كه‌و له‌كۆتاییشدا هه‌ڵئاوسانی پاترییه‌كه‌.

سه‌رچاوه‌ : تێك ئاى
639 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/29/2018 12:10:55 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ