دۆسیە
چی لەبارەی رووداوەكەی هەولێره‌وه‌ ده‌وترێت؟
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

هاووڵاتییان لەرێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بۆچوونی خۆیان دەربارەیوه‌ له‌سه‌ر رووداوەكەی بینای پارێزگای هەولێرو زۆربەیان لەوبڕوایەدان كە رووداوەكە تەنها سیناریۆیەك بووە.
تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان تایبه‌ت فه‌یسبوك هه‌واڵه‌كه‌ تێدا گه‌رمه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ جۆرو ئاوازێك تێدا بۆچونی خۆی ده‌بڕیوه‌،له‌م ڕاپۆرته‌ی (ئاڕاسته‌)بۆچونه‌كان ده‌خه‌ینه‌ ڕوو.

سەیرە لەم وێنانەدا دەردەکەوێت ئەم کردەوەیە لە چالاکییەکانی پێشوی داعش ناچێت
هاوكارعه‌لی نوسیوێتی:بە وتەی ئاسایشی ھەولێر ئەم کردەوەیە تیرۆریستیە و لەلایەن داعشەوە ئەنجام دراوە.
بەڵام ئەوەی سەیرە لەم وێنانەدا دەردەکەوێت ئەم کردەوەیە لە چالاکییەکانی پێشوی داعش ناچێت، ئەگەر دیقەت بدرێت پێشتر چەکدرانی داعش کە کردەوەیەکی تیرۆریستیان ئەنجام دەدا، بە کردەوەیەکی خۆکوژی کۆتاییان بەم کارە دەھێنا و خۆیان دەتەقاندەوە لە ڕێگەی پشتێنەی تی ئێن تیەوە. و ھەروەھا ئامانجیان لە کردەوە تیرۆریستیەکاندا ھەبووە، وەک کوشتنی زۆرترین خەڵک و تەقاندنەوەی ئەو شوێنەی ھێرشیان دەکەنە سەر.
بەڵام لەم کردەوەیەی ئەمڕۆدا داعش بە دەمەنجە و نەعلەوە ھێرشی کردۆتە سەر پارێزگای ھەولێر، لە ھەمووی سەیرتر کە ھێزەکانی ئاسایشیش ئاماژەی پێنەکردووە، ئامانجی ھێرشەکەیە، ئایا ئامانج لەم ھێرشە چیبوو؟
بەڵێ ئەوانەی ھێرشیانکردووە داعش بوون، بەڵام کردەوەکە سەر دەوڵەتی داعش نەبووە، بەڵکو ئەو کەسانە زیندانی داعشبوون و پێشتر لەلایەن ھێزەکانی پاراستنی سەر بە مەسرور بارزانیەوە دەستگیرکرابوون.
بەڵام ئەمڕۆ لەلایەن دەزگای پاراستنی سەر بەمەسرور بارزانیەوە ئەم سێ تیرۆریستە ئامادەکراون کە ھەڵبکوتنە سەر بینای پارێزگای ھەولێر، بە ئامانجی ھەڕەشە و ترساندنی خودی پارێزگاری ھەولێر (نەوزاد ھادی) بەمەبەستی ترساندنی ئەو بەرپرسە، لەبەرامبەر ھاوکارینەکردنی کۆمپانیای (کار)ی سەر بە نێچیرڤان بارزانی، و دورکەوتنەوە لە نێچیرڤان.

خه‌ڵکی هه‌ولێر  له‌دڵه‌ڕاوکێی رووداوێکی نه‌خوازراودا ڕۆژیان به‌ڕێکرد

له‌تیف حسێن  كه‌ توێژه‌ری كۆمه‌لأیه‌تیشه‌ نوسیوێتی:راستییه‌کی نه‌وتراو له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی  له‌هه‌ولێر روویدا..به‌داخه‌وه‌ له‌ به‌یانییه‌کی زۆر زووه‌وه‌ خه‌ڵکی کوردستان و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی له‌دڵه‌ڕاوکێی رووداوێکی نه‌خوازراودا ڕۆژیان به‌ڕێکرد.
خودی رووداوه‌که‌و سێ هه‌رزه‌کاری هه‌ولێر له‌لایه‌ک و ووده‌کارییه‌ زیادو زێده‌ڕۆییه‌کانی میدیا تا به‌نیشاندانی خوێن و کوشتنه‌کان له‌لایه‌کی، که‌ تا ئێستاشی له‌سه‌ر بێت قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ به‌رده‌وامه‌و هه‌ر که‌س به‌ گه‌زی خۆی ده‌یپێوێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ ده‌بوو باس بکرێت به‌داخه‌وه‌ باس نه‌کرا ئه‌ویش بوونی کاراکته‌رێکی تاوانکارانه‌ی سێ هه‌رزه‌کاره‌ که‌ توانیان پارێزگایه‌ک و کوردستانیش بخه‌نه‌ حاڵه‌تێکی نائاساییه‌وه‌، سه‌رچاوه‌ی رووداوه‌که‌ هه‌رچی بێت و خوێندنه‌وه‌ بۆ رووداوه‌کان به‌تایبه‌تی خوێندنه‌وه‌ سیاسیی و حزبییه‌کان، نابێت ئه‌وه‌مان بیر بچێت که‌ بۆچی سێ هه‌رزه‌کار به‌مشێوه‌ تاوانکارییه‌ خۆیان نمایش ده‌که‌ن و دواجار خه‌ڵکی بێتاوان ده‌که‌نه‌ قوربانی و خۆشیان به‌ره‌و مه‌رگ ده‌چن؟

ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ له‌ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی رووداوی له‌مجۆرانه‌ ئه‌گه‌ری روودانیان له‌ئاینده‌ش هه‌یه‌

له‌تیف حسێن  ده‌شلێت:بێ سێ و دوو وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌، که‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ کوردستاندا ژینگه‌یه‌کی له‌بار بۆ هه‌ر گروپ و ده‌سته‌و تاقمێکی تیرۆریستی و چه‌که‌ره‌کردنی تۆوی ره‌شیان ئاماده‌یی هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی له‌ناو هه‌رزه‌کاران و گه‌نجاندا، که‌ زۆر به‌ئاسانی زه‌فه‌ریان پێده‌برێت و راده‌کێشرێنه‌ ناو بازنه‌ی تاوان و توندتیژییه‌وه‌، بۆیه‌ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵڵا میدیایی و نمایشه‌ سه‌ربازیی و خوێندنه‌وه‌ مه‌به‌ستدارانه‌ بۆ ئه‌مجۆره‌ له‌تاوان بکرێت، پێویسته‌ ئاماژه‌ به‌م دۆخه‌ خراپه‌ی باری کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی گه‌نجان و هه‌رزه‌کاران بکرێت و رێ بگیرێت له‌وه‌ی گه‌نجه‌کانی ئێمه‌ نائومێدی زیاتر روویان تێ بکات و به‌جۆرێک ژیان بکه‌ن ئاماده‌ی دنیا کاولکردن بن، ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ له‌ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی رووداوی له‌مجۆرانه‌ ئه‌گه‌ری روودانیان له‌ئاینده‌ش هه‌یه‌..

له هەولێر هەژموونی ئیسلامگەرایی زۆر زاڵه

محمه‌د شێخ عوسمانیش جیاوازتر له‌وانی دی  ده‌نوسێت:به داخەوه ئەو ٣گەنجه لەژیر کاریگەریی عەقلیەتیکى توندرەوى ئیسلامی بوون و ژیانی خویان له دەستدا وەک تیروریست و جەرگى خانەوادەکەشیان سوتان.
له هەولیر هەژموونی ئیسلامگەرایی زور زاله و تەنانەت مەلاى مزگەوتەکانیش کاریگەرییان لەسەر فیکری زوریک لەگەورەو گەنجان هەیه که فیرى توندرەوى و تەکفیریان ئەکەن و وائەزانن که کوژران ئیتر براوه ئەبن. 
موسلمانیتی هەولێریان کیشه نییه بەلام بەتوندرەوکردنی گەنجانی هەولیر کاریکی مەترسیداره
هەولێر نابیت بەکوشتنی تیروریستەکان. بوەستیت بەلکو ئەبیت رابەری روحیان بدوزیتەوەو بە مادەى چواری ارهاب. لەناوى بەرن 
هیوای چاکبونەوە بو بریندار و روحی کارمەندەکەش شادبیت
ژمارەى پاسەوانى دامودەزگاکان له خەفارەتدا زیادبیت و فیریان بکەن که پاسەوان ئەو چوار سەعات کەمترەى خەفارەتی بە وشیاریی و بە پیوه بگریت نەک چوارمشقی لەسەرکورسی دانیشیت و خەریکی موبایل بیت.

زۆرێك لە حوجرە ئاینیەكان كانگای بەرھەم ھێنانی فیكری  توندڕه‌ون

عه‌باس محمد خانه‌قینیش ده‌نوسیت:ئەگەرەكانی دوای بینای پارێزگای ھەولێر !پاش سەرھەڵدان و كپكردنی داعش، چەند بابەتێكم بڵاوكردەوە سەبارەت بەئەندامە ھەرزەكارو گەنجەكاڵفامەكانی ڕیزەكانی ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستیە..
بەگشتی چەقی چالاكی و بوونی ڕێكخستنی كوردی زیاتر لەدەشتی شارەزوور(ھەڵەبجە) و ھەولێر ھەن ئەمە جگە لەگەرمیان كە وەك خۆی جموجۆڵیان گەرمە..
١-زۆرێك لەمزگەوت و حوجرە ئاینیەكانی كوردستان كانگای بەرھەم ھێنانی فیكری موتەتەرف و توندڕۆن كە مۆیەك لە ھزری داعشی و تیرۆریستی دوورن..
٢-بەشێكی زۆری ڕێكخستنەكانی كوردستان گەنج و لاوی خوێن گەرمن كە لەفەیسبوك و تویتەر و تەلەگرام ئینستا چالاكن و تەنانەت بە ئاشكرا بیرو بۆچونی توندی خۆیان دەرئەخەن و بەرپەچی بیروباوەڕكانی تر ئەدەنەوەو زۆرجاریش خەڵك تەھدید ئەكەن.
٣-وەك ئەم ھێرشە تیرۆریستییە دەری خستوە گەڕەك و خوێندنگا ئاڵودەی داعشن كە ئەمەش پڕ مەترسیدارترین رەوشی ئەمنییە.
٤-بێ باكی دەسەڵات لەكاری جدی بۆ قەرەچۆڵكردنی داعش و لەناوبردنی ڕێكخستنەكانی ئەو ڕێكخراوەو بەسەندەكردن بە راودوونانن و كوشتنی داعش لە دەرەوەی ھەرێم و خراپ نەكردنی ھەوارگەو جێی ئیسراحەتی ناوشارەكانیان..

جێگه‌ی باسه‌،بەیانی 23ی ته‌مموز كاتژمێر٧:٤٠ چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشیان کردۆتە سەر بیانی پارێزگای هەولێرو خۆشبه‌ختانه‌ دوای پێنج كاتژمێر توانرا دۆخه‌كه‌ كۆنتڕۆل بكرێت و سێ چه‌كداره‌كه‌ش بكوژرێت.له‌به‌رامبه‌ردا كارمه‌ندێكی پارێزگا شه‌هید بوو پۆلیسێكیش له‌ پارێزگا برینداربوو.



ڕاپۆرتی عـــه‌بــــدول نـــــه‌جــــــــــم

10774 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/24/2018 10:24:27 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ