سلێمانی
پاركی هه‌واری شار لەسەر بودجەی حكومەتی هەرێم دروستكراوە
 ئاراسته:جه‌عفه‌ر حسێن

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: شانۆی رۆمانی له‌ پاركی هه‌واری شار موڵكی هیچ كه‌سێك نییه‌ و موڵكی هه‌موو هاووڵاتیانه‌ و لەسەر بودجەی حكومەتی هەرێم دروستكراوە.
23ی ته‌مموز،لەمیانەی رێورەسمی كردنەوەی شانۆی رۆمانی لە پاركی هەواری شاری سلێمانی، قوباد تاڵەبانی لەسەر شانۆی رۆمانی وتارێكه‌ پێشكه‌ش كردو ڕایگه‌یاند: دروستكردنی شانۆی رۆمانی لەشاری سلێمانی، یەكێكه‌ لە پرۆژە باشەكان و داواشی كرد بۆ مەسەلەی سیاسی بەكارنەهێنرێت،چونكە شانۆكە بە بودجەی حكومەت دروستكراوەو موڵكی هاوڵاتیانە.
قوباد تاڵەبانی، وتیشی:ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ هی ئەوحزبە نییە كە بڕیاری دروستكردنی ئەم پاركەی داوەو هی ئەو حزبەش نییە كە پارێزگاری سلێمانی لەلایە، بەڵكو هی هاوڵاتیانەو لەسەر بودجەی هاوڵاتیانیش دروستكراوە.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكرد، كوردستانێكی كراوەو ئازاد، دەبێت بناغەكەی فكری ئازاد بێت، پێگەی جوگرافیش زیاتر هانمان دەدات گرنگی بەهونەر بدەین، وتیشی: بەگرنگیدان بە هونەر، كوردستان دەوڵەمەند دەكەینەوە.
جێگری سەرۆكی حكومەت، لەبارەی هەڵكوتانە سەر بینای پارێزگای هەولێریش، دەستخۆشی لەهێزە ئەمنیەكانی ئەو شارە كرد بۆ كۆتاییهێنان بەهەوڵە تیرۆریستییەكەوراشیگەیاند: ئەم روداوە تیرۆریستییە، سەلماندییەوە كە چەند پێویستمان بەكرانەوەو فكری ئازاد هەیە، ئەوەندەش پێویستیمان بەڕەواندنەوەی بیری توندڕەوی هەیە.
شانۆی رۆمانی له‌ ڕووبه‌ری 8 هه‌زار و 500 مه‌تری چوارگۆشه‌ی به‌ دیزانێكی نوێ و به‌ بڕی 6 ملیار دینار له‌ سه‌ر بودجه‌ی پایته‌ختی رۆشنبیری له‌ پاركی هه‌واری شار له‌ سلێمانی دروستكراوه‌ .

4114 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/24/2018 12:07:38 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ