زانست
بەوێنە : ڕۆبۆتە پێشکەوتوەکەی ڕوسیا ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکرێت
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

دوای پەرەپێدان و گرنگی دان بە تەکنەلۆجیای  ڕۆبۆت لە وڵاتی ڕوسیا ئەرکێکی گرنگ دوای چەندان تاقیکردنەوەی سەرکەوتو بە ڕۆبۆتێک دەسپێردرێت کە بنێردرێتە بۆ شایی ئاسمان.

پێگەی هەواڵی ( Daily Mail ) بڵاوی کردەوە لە ئێستادا ڕوسیا لە هەوڵی ئەوەدایە لە ئابی 2019 دا ڕۆبۆتێکی پێشکەوتو دوای ئەوەی سەرکەوتوبوو لەچەندان تاقی کردنەوە بێ هاوەڵی کردنی مڕۆڤ ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان بکرێت .

ئەو ڕۆبۆتە ناوی فێدەر و درێژی 6 پێ یە ، ئەوەی ئەم ڕۆبۆتە جیادەکاتەوە لە ڕۆبۆتەکانی پێشوتر پێشکەوتوی ئەم ڕۆبۆتەیە ،  لە تازەترین تاقیکردنەوەش دا توانرا چەک بەکاربهێنت و بیتەقینێت ، وەک هاوکارێکی سەرەکی مرۆڤ لە ئەرک و کاردا ڕۆڵ دەگێڕێت و زاناکانی ڕووسیا هیوای زۆریان بەم ڕۆبۆتە هەیه تا لە ساڵی داهاتو  ڕەوانەی ناوەندی بۆشایی نێودەوڵەتی بکرێت ، چونکە لە توانای دایە ئەرکی زۆر مەترسی دار بۆ مرۆڤ ئەنجام بدات .

934 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/22/2018 5:45:12 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ