سلێمانی
كه‌م ئه‌ندامان كورسیه‌كانیان سوتاند
 ئاراسته:جه‌عفه‌ر حسێن
وەک ناڕەزایەتییەک دەربارەی سەختی دۆخی ژیانیان و دواکەوتنی مووچەکانیان کورسییەکانی خۆیانیان سووتاند .

سامان حسێن سكرتێری‌ یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان دواى گردبوونه‌وه‌یان له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ى سلێمانى په‌رله‌مانى كوردستاندا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگه‌یاند: لەسەر دەستی حکومڕانانی ئەم وڵاتە و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سوکایەتی بە کەمئەندامان دەکرێت مردنێکی هێواش و ژیانێکی دۆزەخیان بۆ کەمئەندامان دروستکردووە.

وتیشى: ئەگەر گوێمان لێنەگیرێت، ئەوا ڕۆژێک دێت کورسیەکانی دەسەڵات دەسوتێت و دێنە خوارەوە وەک دەسەڵاتدارانی ڕابردوو، وە کورسییەکانتان لەناو بیناکاندا دەسوتێنین.

پاشان چەندین کورسی تایبەت بە کەمئەندامی و چەندین دارشەق و کورسییەکیان سوتاند، وەک هێمایەک بە کورسی دەسەڵات.

دوێنێ ژمارەیەک لە خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان، وەک ناڕەزایەتییەک دەربارەی سەختی دۆخی ژیانیان و دواکەوتنی مووچەکانیان لەبەردەم نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان گردبوونەوە.

474 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/12/2018 12:14:56 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ