دۆسیە
دۆخی ناو خۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تێك چووه‌
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
تادێت ئاڵۆزییه‌كانی ناوبزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زیاتر ته‌شه‌نه‌ده‌سه‌نێت وهه‌ڵسوڕاوێكی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ش ئاشكرای ده‌كات كه‌ كوڕه‌كانی كاك نه‌وشیروان له‌ كوردستان نین و دۆخه‌ زیاتر ئاڵۆزبوه‌.

له‌ م ڕاپرته‌ی ئاڕاسته‌دا هۆكاری ئالۆزیه‌كانی ناو بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
وازهێنان و ده‌ستله‌ كاركیشانه‌وه‌ی سه‌ركرده‌وهه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ هه‌ڵكشاندایه‌وهۆكاره‌كه‌شی بۆئاڵۆزییه‌كانی نێوان محمد تۆفیق ڕه‌حیم و قادری حاجی عه‌لی وئه‌و موڵكانه‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌ كه‌ كراون به‌ ناوی كوڕانی كاك نه‌وشیروانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ نوسه‌ران و قه‌ڵه‌م به‌ ده‌ستانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌لأیه‌تیه‌كاندا هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر سه‌ركرایه‌تی و ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌وباس له‌ دۆخی ئەمڕۆی بزوتنەوەی گۆڕان ده‌كه‌ن.

مەریوان وریا قانع لە بابەتێكدا كە بەناوی "سەبارەت بەدۆخی ئەمڕۆکەی بزوتنەوەی گۆڕان" لە هەژماری تایەبتی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، نووسیوێتیی :ھیچ کەسێکی سەر بە بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا بەشێک نەبوو لە پێگە گرنگ و بنەڕەتییەکانی دەسەڵات لەناو بزوتنەوەکەدا، نە خێزانەکەی، نە کوڕەکانیی و نە خزمەکانی، لەباتی ئەمانە کۆمەڵێک کەسایەتی نوێ و کەسانی گەنجی سەر بەچینەکانی خوارەوەی کۆمەڵگا دروستبوون و بوون بە ڕووخساریی سەرەکیی ئەم بزوتنەوەیە.

هه‌روه‌هامەریوان وریا قانع، نووسیوێتی: " تەوریسی سیاسیی لەناو بزوتنەوەکەدا لە چڵەپۆپەدایە و تا ئەو شوێنەی من ئاگاداربم ئێستا کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا خاوەنی ھەموو شتێکن لەناو گۆڕاندا، خاوەنی زەویی و زار، پارە و کۆمپانیا و میدیای بزوتنەوەکەن، ئەم خاوەندارێتیەش مەسەلەیەکی مەعنەویی و رەمزیی نییە، بەڵکو ئامرازێکە ھەم کوڕەکان و ھەم ئەوانەی لەدەوریان کۆبوونەتەوە، بەکاریدەھێنن بۆئەوەی سەرجەمی بزوتنەوەکە کۆنترۆڵ بکەن.

له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ عەبدوڵا كوێخا موبارەك نووسیوێتی: ئەگەر نەوشیروان مستەفا ئەو کۆمپانیا و پارە و زەویەی بۆ شۆڕشە چاکسازیخوازەکەی (گۆڕان) بوە؟ ئەبێت لەژێر دەسەڵات و چاودێری بڕیاردەرانی گۆڕان و بۆ خزمەتی گۆڕان بێت، نەک لەژێر دەسەڵاتی کوڕ و کەسوکاری خۆیدا بێت.

عەبدوڵا كوێخا موبارەك ده‌شلێت"شانازی یان لەکەدار بونی مێژوی کاک نەوشیروان بەندە بە ھەڵوێستی کوڕەکانی و جڤاتی نیشتیمانیەوە" و دەڵێت: "ئەگەر کوڕەکانی کۆمپانیا و سەروەتوسامانی مادی و مەعنەوی باوکیان ڕادەستی گۆڕان دەکەن و جڤاتی نیشتیمانی جەریئانە کۆتایی بە قۆرخی دەسەڵات لەناو گۆڕاندا دەھێنێت و بڕیار لە ھەڵبژاردنی ناوخۆیی و ڕێکخەری گشتی و خانەیەکی نوێ و تێکەڵاو لە گەنج و ئافرەت و بڕیار لە ھەڵبژاردنی لیژنەیەکی چاودێری دارای گۆڕان دەدات، ئەوا پێویستە کۆبونەوەیەکی جڤاتی نیشتیمانی لەسەر پرسە ناوخۆییەکانی گۆڕان ئەنجام بدەین و پابەندی ھەر بڕیارێک بین کە لە بەرژەوەندی بزوتنەوەی گۆڕان ئەدرێت".

عەبدوڵا كوێخا موبارەك لە كۆتایی بابەتەكەیدا نووسیوێتی: "ئەگەریش جڤاتی نیشتیمانی جورئەتی بڕیاری ڕاست و دروستی نەبێت و کوڕانی کاک نەوشیروانیش بیانەوێت وەکو کوڕی بەرپرسانی تر خاوەنی دەسەڵات وسەروەت وسامان وکۆمپانیا بن و لە ڕەفائێت و ناز و نیعمەتدا بژین لە نێو ئەم گەلە ھەژار و دەردەدارەی کوردستاندا، ئەوا لەکەدار بونی مێژوی کاک نەوشیروان وشکست و لاواز بونی گۆڕان ئەکەوێتە ئەستۆی ئەوان و یەک بە یەکی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی".

هه‌روه‌ها هه‌ڵسوڕاوێكی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ش بۆئاراسته‌ ئاشكرای كرد:ڕاسته‌ ناكۆكی هه‌یه‌ وله‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنداین و لایه‌نی ناڕازی له‌ دۆخی ئیستای گۆڕان زۆره‌و ناتوانرێت بشارێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ ڕاستیه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ڕۆشتنی چیاو نمای ڕه‌وانشاد كاك نه‌وشیروان ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی گۆڕان  نه‌یشارده‌وه‌و ڕایگه‌یاند:به‌ڵێ چیاونما كوردستانیان به‌جێهێشتوه‌وله‌ به‌ریتانیان .

به‌ گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئاڕاسته‌،هۆكاری ڕۆشتنی چیاو نما بۆ پشتگیری له‌ باڵی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و محمد تۆفیق ڕه‌حیم دژی باڵی قادری حاجی‌ عه‌لی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. 

له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ (ئارام ئەحمەد )كه‌هەڵسوڕاوی یەدەكی بزوتنەوەی گۆڕانه‌ لە ئەوروپا، لە دواساتەكانی بێزاربوونی خۆی لە ئیدارەدانی بزوتنەوەی گۆڕانی دوای ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا، لە تۆڕی كۆمەلایەتی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك كە بە هەزاران گوێگری هەیە ، دۆسییەیەكی مەترسیداری لەسەر چەواشەكارییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكراكرد وه‌و ڕاسیته‌كانی به‌ محمدتۆفیق ڕه‌حیم  وتوه‌.

هه‌ربه‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستمان كه‌وتوه‌ ، بەر لەوەی هەردوو كوڕەكەی رێكخەری كۆچكردوو سلێمانی بەجێبهێڵن، لەسەر داوای قادری حاجی عەلی وسیروان كەركوكی و غازی محەمەد لێپرسراوانی بازنەی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان دەستیان لە كاركێشاوەتەوەو ئامادەنەبوون وەڵامی پەیوەندی نماو چیا بدەنەوە كە پێشتر داوایلێكردبوون ئامادەكاری بكەن بۆ رێكخستنی چاوپێكەوتنێكی بەرفراوان لەگەڵ هەڵسوڕاوانی ئەوروپای بزووتنەوەكەیان سەبارەت بەو كێشە ناوخۆییانەی گۆڕان روبەڕوی بوەتەوە.

له‌ كۆتاییدا ده ڵێین ده‌بێت ئاوابونی ته‌مه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆران كه‌ی بێت.زۆر له‌ مێژه‌ ده‌وترا یه‌ كێتی نه‌ماوه‌ به‌لام سه‌ره‌نجام ده‌ركه‌وت كوردستان بێ یه‌ كێتی نیشتمانی مه‌حاڵه‌ و هه‌میشه‌ به‌سه‌ركه‌وتوی ده‌بینرێت چونكه‌ یه‌ كێتی هێزی گه‌له‌.

2472 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/11/2018 10:20:29 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ