دۆسیە
هەژمار نەکردنی دەنگی پێشمەرگە و کەمکردنەوەی دەنگی کورد لە کەرکوک خیانەتە یان خزمەتە ؟
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

هەوڵی بەشێک لە لایەنە کوردیەکانی هەرێم و پشتیوانی و دەستێکەڵکردنیان لە گەڵ چەند لایەنێکی تورکمانی و عەرەبی عێراقی بەهەژمارنەکردنی دەنگی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ و دژەتیرۆر و ئاسایش نیگەرانی خەڵکی کوردستانی بەگشتی لێکەوتۆتەوە و ئەم هەوڵە بە خیانەتی نیشتمانی و دژی دەنگی سەربڵندی پێشمەرگە و دەناسێنن و ئەم هەوڵە پەرتەوازی گەورەتری خستە ناو ماڵی کورد.


تەلار لەتیف ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە سەر پشکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " ئێمە وەک فراکسێۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا  ڕەتکردنەوە هەژمار نەکردنی دەنگی هێزەکانی پێشمەرگە و دەنگە تایبەتکانی کوردستان و کەم کردنەوەی کورسی کوردمان لە کەرکوک ڕەتکرتۆتەوە بەهێڵی سورمان داناوە " .

ناوبراو وتیشی " ئەژمارنەکردنی دەنگی تایبەتەکانی کوردستان پێشێل کردنی مافی تاکە ، وە ئیهانەکردە و شکاندنی شکۆی پێشمەرگەیە لە بەر ئەوەی پێشمەرگەو هێزەکانی ناوخۆ پارێزەری خاکی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکان دەرەوەی و عێراقیش بوون ناکرێت لە ئێستادا بە دەنگی هەندێ لایەنی کوردی بەداوای هەندێ حزبی تازت درووست بوو ، وە هەندێ فراکسیۆنی کوردی دەنگی پێشمەرگەو هێزە تایبەتەکان بسوتێنرێت ، ئەمە لێدانە لە پێگەی کورد و لە عێراق و لێدانە لە شکۆی پێشمەرگەوە ، وە ئەمە هۆکارە بۆ پەرتەوازەی کورد و یەکڕیزی و ئەم هەنگاوە خزمەتکردنە  بە دوژمنی کورد ، بەداخەوە ئەم حزبە تازانەو فراکسیۆنە کوردیانە کە نەیانتوانیوە متمانەی خەڵک و کورسی بەدەستبهێنن ئێستا بونەت هۆکارێک بۆ ئەوەی ئەو کورسیانەی بەدەستهێنراون لە دەستی بدەین ، بەداخەوە ئەوەی چاوەڕوان نەکرابوو سوتانی دەنگی تایبەتی کوردستان و کەم کردنەوەی کورسیەکانی کورد لە کەرکوک ئەمە خیانەتە و ئەمە هێڵی سورە و پێویستە لایەنە کوردیەکان هەڵوێستی جدیان هەبێ ناکرێت نەک بۆ کەم کردنەوە کورسی کورد لە کەرکوک بۆ بەرژەوەندی و بەدەستهێنانی کورسیەک ئەم کاره بکەن لەعێراق" .

ئەو پەرلەمانتارە ڕاشی گەیاند " ئەوەی ئەوان قسەی لەسەردەکەن و سەبارەت بە کوردستانیەتی کەرکوک باسی دەکەن تەنها بانگەشەیە و  بە کردار هێچ کارێکیان بۆ  نەکردوە ، ئەو کارەی ئەوان خزمەتە بە لایەنی عەرەب و تورکمان ، هەموانیش دەزانن ئێمە زۆرینەین ، کاری ئەوان وەک دیارە بۆلاوازکردنی پێگەی کورد لەکەرکوک لە پێناوی کورسیەک یان دوو کورسی ناکرێت هیچ کوردێک ئەمە قبوڵ بکات ، هەر لایەنێک و فراکسێۆنێک دەیەوێت کار بۆ دەستهێنانی کورسی زیاتر  بکات ئەمە ئاساییە و دەبێت بە پڕۆژە و کاری باشو  خزمەتکردن هەوڵبدات نەک بە خیانەتکردن  سوتاندنی دەنگی دلێری پێشمەرگە " .

فرسەت سۆفی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە سەر پشکی پارتی دێموکراتی کوردستان تایبەت بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند "  یەکەم ، ئەم بڕیارەی پەلەمانی عێراق کە لە یاساکەدا جێگیریان کردوە بەهیچ شێوەیەک نەقانونیەو نە دەستوری یە وە نەلە هیچ شوێنێکی دنیادا شێتوا ڕوویداوە کە پەرلەمان دەنگی هێزە تایبەتەکان بەبڕیار هەڵبوەشێنێتەوە ، 

خاڵی دووەم ، ئەوەی کە بۆ ئێمە جێگەی سەر سوڕمانە هێزە تایبتیەکانی سوپای عێراق و وەزارتی ناوخۆ و حەشدی شەعبی و ئەسایبی ئەهلی حەق و حزب اللە  ئەمانە بەدەنگی ڕاست هەژمار بکرێت  بەڵام دەنگی هێزێکی ڕاستەقینەی وەک هێزی پێشمەرگە پوچەڵبکرێتەوە ،
سێ یەم ، ئەوەی دیسانەوە جێگای سەر سوڕمانە بۆ ئێمە هێزە کوردستانیەکان لە پێناو کورسیەک یان نیو کورسی ئەو جورئەتە بدەنەخۆیان پشتوانبن یان پێشنیار بکەن دەنگی پێشمەرگە ڕەتبکەنەوە ئەمە بەڕاستی بێ ویژدانیەکی گەورەیەو کارێکی زۆر  نانیشتمانیە ، ڕاستە یاساکە پەیوەستی کردووە ئەگەر مغالەفات هەبوو ئەو جێبەجێ بکرێت ئەوەی ئێمەی نیگەران کردوە ئەم نەسە بۆ هەموو عێراق دابنرێت نەک بەتەنها بۆ هەرێمی کوردستان هەرچەندە ئەوە لە دەسەڵاتی پەرلەماندا نیە کە کردوویەتی " .

ناوبرا وتیشی " ئێمە ئەم بابەتە بە تەواوەتی ڕەت دەکەینەوە بەهیچ شێوەیەک ئەم قانونە یاسایی نیە دەبێت محکمەی ئتحادی  بە ئەرکی خۆی هەڵبستێت ، سەبارەت بە هەژمارکردنەوەی دەنگەکان بە دەستی ئێمە لە یەکەم ڕۆژەوە ڕامان گەیاندوە لە زاخۆوە تا هەڵەبجە ئامادەین وپشتیوانین هەمووی یان نیوەی دەنگەکان  هەژمار بکەنەوە چونکە ئێمە بێمنەتین وە ئەو دەنگانەی هێناومانە دەنگی جەماوەری ڕاستەقینەی خۆمانە بابێن بە دەستی دەنگەکان هەژمار بکەنەوە " .

ئەو پەرلەمانتارەی پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت " ئەوەی بەرامبەر بە پێشمەرگە کرا بۆ ئەو لایەنە کوردیانە خاڵێکی ڕەشە ، کە پێموایە هێزەکانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەکان دەبێت لە هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان پێیان بڵێن ئێوە شایەنی یەک دەنگی ئێمەنین کە وەری بگرن " .

ئایە پەرلەمان پێشێلی یاسا و دەستوری کردووە ؟ 

پارێزەر ڕێناس علی بەئاڕاستەی ڕایگەیاند " بەپێ ی دەستور ئەم هەنگاوەی پەرلەمانی عێراق  نایاساییە و دژ بە دەستورە چونکە پێچەوانەی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانی عێراقە چونکە لە عێراقدا سێ دەسەڵاتمان هەیە دەسەڵاتی قەزا و تەشریعی و تەنفیزی لێرەدا پەرلەمان تەداخولی دەسەڵاتی قەزای کردوە بە پێ ی ئەو یاسایەیی دەنگدانی 12 / 5  پێکراوە دەبێت ڕێکارەکانی یاسایی بگرێتەبەر و  سکاڵا تۆمار بکرێت ولە لایەن دەستەی هڵبژاردنی کۆمیسێۆن و   ئاڕاستەی  دادگای ئتحادی بکرێت و ئەو یەکلای بکاتەوە  ، بەدەر لەوە ئەو ڕێکارانەیان نەگرتۆتەبەر ئەوان  لە ڕێگای ئەم یاسایەوە کە هەمواریان کردۆتەوە کاری خۆیان کردوە ناتوانرێت ئەم یاسایە بەسەر ئەم هەڵبژاردنەدا جێ بەجێ بکرێت چونکە لە پێش ئەم یاسایەوە هەڵبژاردن کراوە ، دەکرێت بەپێ ی یاسا ئەمە بۆ هەڵبژاردنی داهاتو بێت ، ئەم یاسایە نایاساییە دەتوانرێت تانەی لێ بدرێت ، جگەلە دادگا هیچ لایەنێکی تر ناتوانێت دەنگی دەنگدەر هەژمار نەکات " .

ناوبراو وتیشی  " هەر دەستخستنێک بۆ ناو کاری کۆمسیۆن مەترسیە بۆ سەر وڵات هەیە و پشێوی سیاسی دروست دەکات هەم پێچەوانەی یاسایە هەم پێچەوانەی عورفی پێشوتریشە کە پەرلەمان ماوەی یاسایی تەواو کردووە و هەڵبژاردن کراوە ، ئەوانەی لەم هەڵبژاردن پەرلەمانتار بوون و دەرنەچونەتەوە دەیانەوێت ئەم دەنگانە هەڵبوەشێنرێتەوە ئەوەش لە ڕێگەی دادگا دەکرێت نەک پەرلەمان " .
1170 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/9/2018 4:19:26 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ