دۆسیە
بۆچی دژایەتی کردنی تورکیا لە لایەن وڵاتانەوە لە بەرژەوەندی ئەردۆغان و سیاسەتەکەی دایە ؟
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن


بەرپرسی  پەیوەندیەکانی دەرەوەی کۆماجڤاکێن کوردستان ( کەجەکە ) لە سەر لەشکرکێشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشور و هەڵبژاردنی عێراق و هەڵبژاردنی داهاتوی تورکیان و ڕەوشی ئۆجالان و  دۆخی نێوخۆی تورکیا وەڵامی پێویستی پرسیارەکانی ئاڕاستەی دایەوە و ڕای خۆی لەو بارەیەوە خستە ڕوو .

ئاڕاستە  : پلان و ئامانجی ئەم  لشکرکێشی یەی تورکیا بۆ باشور چیە ؟

سەرحەت ڤارتۆ لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا ڕایگەیاند "  هێرشێکی دەوڵەتی تورک بۆ سەر تەواوی باشور هەیە و بەم هێرشە و داگیرکاریە دەیانەوێت لە باشور بەیەکجاری خۆجێگیر بکەن و بمێنەوە لە سەر سیاسەت و ئابووری کوردستان خۆیان پێش بخەن و کاریگەریان هەبێ ، ئەم داگیرکاریە بۆ سەر عێراقیشە و تەنها دژی کوردنیە ، ئەو پڕۆژەی  " ئەردۆغان " کە لە ساڵانی 2014 و 2015 کە لەسەر" داعش " بنیاتی نابوو تێکچوو لە ئێستا دەیەوێت ئەمجارە دەستێوەردانێک بە بیانوی هەبوونی ( pkk ) بکات لە ڕاستی دا ئامانجی داگیرکردنی کوردستان و سیاسەتی عێراقە " .

ئاڕاستە : دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕێژەی دەنگی کورد لە کەرکوک بەراورد بەلایەنەکانی تر زۆرە بەڵام پلانگێڕیەک دژی کورد و ئەم سەرکەوتنە هەیە پێویستە کورد چی بکات ؟ 

 ڤارتۆ " لەماوەی ڕابردوو هەڵبژاردنێک لە باشوری کوردستان و عێراق کرا و کەلێک قسە لەسەر ئەم هەڵبژاردنە هەیە ئەوەی گرنگە  بتوانێ ئەم   هەڵبژاردنە ڕاستی تەمسیلی کۆمەڵگا کورد و عێراق بکات ، ئەوەی زۆر گرنگە هاوسەنگی و یەکگرتوی لە ناو کوردانی کەرکوک دا هەبێ 
 ئەوەی گرنگترە هاوسەنگی و یەکگرتویی کوردە بۆ  ئاوەدانکردنەوە ژیانی هاوبەش لە کەرکوک چونکە گەلێک لایەن لە کەرکوک دەژین وە گەلێک کاریگەری لە سەر کەرکوک و عێراق هەیە لە لایەن هێزە دەرکیەکان ، پێویستە دەستور جێ بەجێ بکرێت و ڕێگری لەم دەستتێوەردانەی دەرەکی بە تایبەت تورکیا و وڵاتی تر بگیرێت کە لە عێراق و کەرکوک دەیانەوێت مەرام و پلانی خۆیان  جێ بەجێ بکەن  "

ئاڕاستە : هەڵبژاردنی تورکیا و گوشارەکانی دەوڵەت بۆ سەر کورد و مانەوەی دەمیرتاش لەزیندان و پەرلەمانتارو هاوسەرۆکی شارەوانەکیان چ کاریگەریەکی بۆ سەر دەنگی کورد دەبێت ؟

بەرپرسی کۆماجڤاکێن کوردستان لەو بارەیەوە وتی " لە تورکیا باسی هەڵبژاردن دەکرێ ئەو هەڵبژاردنە ئازادنیە  ئاشکرایە هەموو کەس دەزانێ  وە لەگەل ئەوەشدا سەرپێچی تورکیا بەتایبەت  بەبڕیارێکی گەورە بەشدار دەبن وە ڕژێمی ئەردۆغان یەک بن لەو هەڵبژاردنەدا هێزی باکور تورکیا دێتە دیاری کردن بەتایبەت هەدەپە 
چونکە لە سەرانسەری تورکیادا ڕێکەوتنی ئەردۆگان و کمال کلجدار ئۆغلۆ
نزیکن ئەوەی کەدیارە هێزی کورد یە بۆیە هەموو حکومەت دژی کوردن دەیانەوێت گوشاربخەنە سەر کوردان و  به هەندێ شێوازان  فێڵ لە کورد دەکەن  بۆنمونە جێگای دەنگدان دەگۆڕن وەک گوندی بولیجەت کە سندوق دەبەن ئەوێ  ولە گەلک جێگای دەنگدەران دەگۆڕن بەم شێوازە دەیانەوێت ئەنجامێک بە دەست بهێنن ئێمە باوەڕمان وایە ئیرادەو هێزی کورد دێموکراتی کورد 
زیندان بوونی بەڕێز دەمیرتاش و 
گەلەک پەرلەمانتار و هاوسەرۆکی شارەوانی هەدەپە لە زیندان دایە کاریگەریەکی باش نیە ،  هەر کوردێک وەک نوێنەرێکی هەدەپە دەردەکەون ئێمە باوەڕمان وایە ئەنجامێکی باش دەبێت " .

ئاڕاستە : ئەڵمانیا ڕێگەی نەدا پارتی دەسەڵاتداری تورکیا ( ئاکەپە ) لە وڵاتەکەی دا بانگەشەی هەڵبژاردن بکات ئێوە چ خوێندنەوەیەکتان بۆ ئەم ڕێگریە هەیە ؟ 

سەرحەت ڤارتۆ " ئەو دوولایەنە لە هەڵبژاردنی پێشوتریشدا هەندێ کێشەیان  دروستکرد تا نەژادپەرستی لە تورکیا بڵند بکەن ئەوەش  خزمەتی بە ئەردۆغان کرد ئەردۆغان بە مەغدووریەتی خۆی دەیەوێت سیاسەتی خۆی پێش بخات ، ئەوانە شێواز و تاکتیکی و سیاسەتی وانە پشتیوانی دەوڵەتی ئەردۆغان دەکەن ، وەک ئەوەی  لە  پێشودا لە پێشوازی ئەردۆغان لە بەریتانیا دا ڕوویدا هەمان شتە ، وەک جاری پێشوتریش لە بانگهێشت نامەی مێرکل بۆ ئەردۆغان دا ڕووی دا ،
هەموکات شەرعیەتی پێدەدەن ، ئەردۆغان لە ڕایە گشتی کوردستان و تورکیا و جیهان شەرعیەتی خۆی وەر نەگرێ ، حکومەتی ئەڵمانیاو ئەوانی تر
بەگەلەک شێواز پشتیوانی لێ دەکەن ، بە ڕای من لە ناوخۆی تورکیا وا دەخوێندرێتەوە کە ئەڵمانیاو بەشێک لە هێزەکانی ئەوروپا دژی ئەردۆغانن تا  لە ناوخۆی تورکیا بوترێت کەسێکی مللییە و نەتەوەییە لە سەر ئەو مەغدوریە سیاسەتی حکومەتی ئەردۆغان پێش دەخات " .

ئاڕاستە : ڕێگریەکانی تورکیا لە ڕەتکردنەوەی دیداری بەڕێز ( عبدوڵا ئۆجالان ) و ئازاد کردنی و بێ دەنگی ئەوروپا لە سەر ئەو پێشەل کاریانە چۆن هەڵدەسەنگێنن ؟ 

هەڤاڵ سەرحەت  ئاماژەی بەوەکر کە " لەناو تورکیا دا ماف نیە ئەوە دیارەو هەموو کەس دەیبینێ ، ئەو بڕیارەی لە سەر سەرۆک ئاپۆ دیاری کراوە تەنها سیاسەتی تورکیا نیە ، لە دەستگیری کردنی سەرۆک ئاپۆ دا لە سەرەتا دا ڕۆڵی ئەوروپا و ئەمریکا دیاربوو ئەوان لە بنچینەدا دەستگیریان کردو ڕادەستی تورکیایان کرد ، هەرشتێک لە سەرۆک ئاپۆ ڕوودەدات لە بنجێنەدا بە بەڵێ ی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا دەکرێت ئەوە ئاشکرایە ، دەزگای ئەوروپا وەک دادگا مافی مرۆڤ بە ئەرکی خۆیان کە دەکەوێتە سەر ئەوان جێ بەجێ ی ناکەن 
 وەک ئەو کۆمەڵکوژیەی لە ڕۆبۆسکێ کرا کە دادگای نێودەوڵەتی ئەو دۆزەی خستە دەرەوەی خۆی و خاوەنداریەتی ناکا لە نێوان دەوڵەتی تورکیاو هەندێ هێزی ئەوروپا لە دژی ئازادی گەلێ کورد هاوکاریەکی زۆر هەیە بێگومان هۆکار ئەوەیە لە کوردستان پێشکەوتنێک باش هەیە فکر و بۆ چونی سەرۆک ئاپۆ لە ناوەدا لە پێشوەچوندایە ئەوان نایانەوێ سەرۆک ئاپۆ  بە بۆچونی خۆی کاریگەری بخاتە سەر  سەر پێواژۆی  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست " .

ئاڕاستە : پشتیوان و یەک دەنگی لایەنەکانی باشور بۆ پشتوانی کوردانی باکور لەم هەڵبژاردنە چ ڕۆڵێکی هەیە ؟

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ( کەجەکە ) ڕای وایە کە " ئەو هەڵبژاردنەی باکور هەڵبژاردنێکی مێژوویە پێویستە هەموو هێز و حەرەکەتی باشور  لە پشتیوانی
هەدەپە بوەستن ، ئەو تێکۆشینەی لە باکور دەکرێت هی کوردانە بەگشتی ، چونکە ئەردۆغان بە ناوی هەموو داگیرکەران دژی کوردان ڕا وەستاوە  ، ئەو تێکۆشینەش کە دژی ئەردۆغانە واتە دژی هەموو داگیرکەرانە .
گەریلا 40 ساڵە تێکۆشان دەکات ، ئەو تێکۆشان گەریلا ئەو پێشکەوتنە هەر بەرزتر و بەهێزتر دەبێت ئەوەی دژی کوردان و گەریلا شەڕ بکات زەرەر دەکات ، سەیری ڕەوشی ئەردۆغان بکەن کە 5 بۆ 6 ساڵ بەر لە ئێستاو ڕەوشی ئێستای کە دژی گەریلا و کورد شەڕی ڕاگەیاند سەیر چۆن ڕەوشی ناوخۆی تورکیاو ئەردۆغان تێکچوو ، کودەتا ڕوویدا کێشەی ناوخۆی و ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی سەری هەڵدا ، بۆیە پێویستە هەموان بەیەک دەنگ پشتیوانی لە باکور بکەن " .
758 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/31/2018 1:22:45 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ