زانست
له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ویندۆزی‌ خوێندكار دروست ده‌كرێت.
ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
مایكرۆسۆفت و وێندۆزی‌ خوێندكار بۆ پۆلی‌ 12 له‌ خوێندنگاكانی‌ هه‌رێم دروست ده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌ په‌روه‌رده‌ و فێركردن و به‌ به‌ره‌وپێشبردنی‌ به‌كارهێنانی‌ نوێترین ته‌كنه‌لۆجیا به‌هه‌مه‌هه‌نگی‌ چه‌ند مامۆستایه‌ك و سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی خاوه‌ن ئه‌زموون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ باوه‌ڕپێكراو به‌ ئاڕاسته‌ی‌ ڕاگه‌یاند:كۆمپانیای‌ مایكرۆسۆفت به‌ پێوه‌ره‌كانی‌ كه‌رتی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بۆ پۆلی‌ 12ی‌ ئاماده‌یی‌ دروستكردووه‌ و له‌ ئێستادا 95% كاره‌كانی‌ ته‌واو بووه‌.

وتیشی‌:  ویندۆزی‌ خوێندكار به‌رهه‌مێكی‌ زیره‌كی‌ كۆمپانیای‌ مایرۆسۆفتی‌ ئه‌مریكییه‌ و له‌ 90 ولاَتی‌ جیهان كاری‌ پێ ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاند: نوسینگه‌ی‌ عێراقی‌ كۆمپانیای‌ مایكرۆسۆفت ماوه‌ی‌ ساڵێكه‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستی‌ ئه‌نجامداوه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌باره‌ت به‌ به‌ره‌وپێشبردنی‌ به‌كارهێنانی‌ نوێترین ته‌كنه‌لۆجیا به‌هه‌مه‌هه‌نگی‌ چه‌ند مامۆستایه‌ك و سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی خاوه‌ن ئه‌زموون.

ئه‌وه‌شی‌ وت: دوای‌ ته‌واو بوونی‌ سه‌رجه‌م كاره‌كان  له‌ ئایینده‌یه‌كی‌ نزیكدا به‌سه‌ر خویندكاراندا دابه‌شی‌ ده‌كه‌ین
957 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/3/2017 2:59:07 PM
زیاتر ...