سلێمانی
بەوێنە:فیستیڤاڵی بەھارەی زانکۆی سلێمانی.
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

ئەمڕۆ ١٦-٤-٢٠١٨ ڕێکخراوی ئینگۆ بەھاوکاری کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی ھەستان بەسازدانی فیستیڤاڵێکی بەھارە و داھاتەکەشی بۆ خانەی نەوجوانان تەرخان دەکرێت.

سایە عەتا لە ڕێکخراوی ئینگۆ و خوێندکاری بەشی ئەندازیاری کۆلێژەکە بۆ ئاڕاستە ڕایگەیاند: ئێمە رێکخراوەکی خێرخوازین و ساڵانە لە بۆنەکاندا چەندین چالاکی ئەنجام دەدەین و مەبەستمان پەیداکردنی داھاتێکە بۆ ئەو ناوەندانەی کر پێویستیان بەھاوکارییە.

وتیشی: بۆ دووەمین ساڵە ئەم فیستیڤاڵە ئەنجام دەدەین و چەندین کاری جیاوازی تێدایە وەک کاری دەستی و ھونەری و درست کردنی خواردن و شیرینی تاوەکو لە ڕێگەیەوە داھاتێک پەیدا بکەین کە ئامانجمانە بیبەخشین بە منداڵانی بێ سەرپەرشت.

2834 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/16/2018 3:08:45 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ