دۆسیە
ئایا هاولأتیان به‌شداری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن؟
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم


راپرسییەک ژمارەی کورسییەکانی یەکێتی و پارتی و گۆڕان و هاوپەیمانی و کۆمەڵ و یەکگرتوو  ئاشکرا دەکات


رۆژی 9-4-2018 هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی رووخاندنی رژێمی بەعس، ناوەندی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان بوونی خۆی راگەیاند وەک ناوەندێکی توێژینەوە لە هەرێمی کوردستان.


هەر لە چوارچێوەیە مەراسیمەکەدا ناوەندەکە ئەنجامی راپرسییەکی سەبارەت بە بارودۆخی ئابوری و سیاسیی لە كوردستان کە لە پارێزگاکانی (سلێمانی و هەڵەبجە، هەولێر، دهۆك، كەركوك و خانەقین) لە مانگی 2-2018 ئەنجامدراوە پێشکەشی ئامادەبووان کرا.

وەک لە راپرسییەکەدا ئاماژەی پێکراوە پێشبینی دەکرێت یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی مانگی پێنجی ئەمساڵدا (17) کورسی بێنێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ژمارەی کورسییە پێشبینیکراوەکان بۆ پارتی بە 14 کورسی پێشبینی کراوە و گۆڕانیش (7) کورسی بۆ پێشبینی کراوە. وەک لەم خشتەیەدا داتا و ئامارەکان ئاماژەیان پێکراوە. 






بەشێکی تری توێژینەوەکە تەرخانکراوە بۆ ژمارەی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکاندا وەک لەم خشتەیەدا ئەنجامەکان دەردەکەون
هەروەها لە بەشێکی تری توێژینەوەکەدا تیشکخراوەتە سەر ئەوەی کە کام حزب زۆرترین خزمەتگوزاری پێشکەش کردووە و توێژەرەکانی ناوەندی کوردستان لە ئەنجامی راپرسییەکە بەو ئەنجامە گەیشتوون کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان زۆرترین خزمەتگوزاری پێشکەش کردووە، بە بەراورد لەگەڵ حزبەکابی تر.



راپرسیەكە بە شێوەی فۆرمی ئیستبیان بەچاوپێكەوتنی كەسی (شەخصی) ئەنجامدرا

- نموونەی راپرسیەكە بریتییە لە سەرجەم توێژ و چینەكانی كۆمەڵ، بەشێوەیەكی هەرەمەكی وەرگیراوە كە پێكهاتبوو (4100) چاوپیكەوتن، فورمەكان دابەش كرابوو لەسەر سەرجەم قەزا و ناحیەكان و گەرەكەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە وهەولێر و دهۆك، لەو ژمارەیە (1090) فۆرمی نادروست بووە وتەلەفكراوە، (3010) فۆرم كاری لەسەر كراوە بۆهەر (1000) كەسێك تەنها یەك كەس چاوپێكەوتنی لەگەڵ ئەنجامدراوە لەسەر بنچینەی (گەرەك، رەگەز، تەمەن، پیشە، بژێوی ژیان و ئاستی گوزەران) ناوچە جیاوازەكانی كوردستان

 ناوەندی كوردستان بۆ توێژینەوه لە ململانێ و قەیرانەكان، ناوەندێكی قازانج نەویستی سەربەخۆیه، كاردەكات بۆ ئەنجامدان وپشتگیریكردن و هاندانی توێژینەوە و پێشكەشكردنی بە ڕایگشتی.


هەروەها ئەو ناوەندە کار دەکات لەسەر وەرگێڕانی كتێب و نوێترین توێژینەوه جیهانییەكان بۆ سەر زمانی كوردی و دەوڵەمەندكردنی لیتریچەی كوردی لە بوارەكانی سیاسەت و دیراساتی ئایندە، بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ گرفته سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنییەكان، ئاگاداركردنەوەی دەستەبژێری سیاسیی كورد لەو هەڕەشانەی کەڕووبەڕووی كوردستان و ناوچەكه دەبنەوه .

بەپێی شارەکانیش ئامارەکان بە پێی ئەم خشتانەی خوارەوەن:

750 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/11/2018 10:04:10 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ