بیروڕا
‎چیرۆكى ئه‌سپێ‌و مێوژ
ئاری عومه‌ر
ئه‌و په‌روه‌رده‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ى ساڵانێكه‌ له‌ یاده‌وه‌ریماندا ده‌ئاخنرێت، ئه‌و لۆژیكه‌ پڕ نادادییه‌ى زه‌مه‌نێكه‌ ئێمه‌ى له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ ده‌كرێت، هیچ نییه‌ جگه‌ له‌درێژكردنه‌وه‌ى جۆرێكى ترى نادادپه‌روه‌ری، چونكه‌ داوامان لێده‌كات "پاداره‌كان بگرین‌و بێ پاكان هی خۆمان ده‌مێنێته‌وه‌"، ئا ئه‌وه‌ ئێستاش یه‌كێتى نشتیمانى كوردستان چه‌ند ساڵێكه‌ سه‌رقاڵى ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و لۆژیكه‌ له‌ ره‌هه‌نده‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌وه‌ وه‌رگۆڕێت بۆ ستراتیژیه‌تى رێكخراوه‌یی خۆى له‌به‌رامبه‌ر نه‌وه‌ی دووه‌م‌و سێهه‌مى نێو ژیانى خۆی.

‎بنه‌ڕه‌تى ئه‌و ئیدیۆمه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ بریتییه‌ له‌ لێك  هاوێركردنى (مێوژوو ئه‌سپێ)، بۆ ئه‌وه‌ى مێوژێكى به‌سوود له‌ ئه‌سپێیه‌كى زیانبه‌خش جیا بكرێته‌وه‌، باوانمان ئه‌و ستراتیژه‌یان داهێناوه‌، كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌ى باوانمان، ئێستا یه‌كێتى "پاداره‌كان" كه‌ وه‌ك ئه‌سپێ كه‌وتونه‌ جه‌سته‌ى یه‌كێتییه‌وه‌ له‌"بێ پاكان" كه‌ مێزویى مێژوویی یه‌كێتین جیا ده‌كرێنه‌وه‌، به‌ڵام یه‌كه‌میان كه‌ زیانبه‌خشه‌كه‌ن ره‌وانه‌ى كه‌شكه‌لانى فه‌له‌ك ده‌كرێن‌و دووه‌میش كه‌ رۆح‌و جه‌سته‌و ژیان‌و گیانیان به‌و شاڕێیه‌ به‌خشیووه‌ له‌ قاڵب ده‌درێن‌و ده‌پوكێنرێنه‌وه‌.

‎یه‌كێتى نشتیمانى كوردستان، ئه‌گه‌ر له‌قۆناغى مام جه‌لالی رابه‌ریش هێزى قائید‌و رابه‌رو كاریزما بووبێت، ئیدى به‌كۆچی هه‌میشه‌یی ئه‌و، چیتر ئه‌و هێزه‌ به‌ هێزى سه‌ركرده‌كان نامێنێته‌وه‌، به‌ڵكو ده‌بێته‌ جوگرافیاى ئه‌و نه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌میشه‌ له‌ پێناو یه‌كێتى كۆشش ده‌كه‌ن‌و هه‌میشه‌ش په‌راوێزن، هه‌میشه‌ خه‌بات ده‌كه‌ن‌و به‌رده‌وامیش بچوكده‌كرێنه‌وه‌ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه‌ جارێكى تر ئه‌و پۆڵینه‌ بكرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى له‌جێی پادارو بێ پێ، سودمه‌ندو بێ سوود له‌یه‌كتر هاوێر بكرێت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وكات، ئه‌و نه‌وه‌یه‌ ده‌توانن وه‌ك به‌سووده‌كان سه‌ركردایه‌تى قه‌ڵه‌مڕه‌وى یه‌كێتى بكه‌ن.
‌‌ زیاتر ...
شادمان مەلا حەسەن
ژوان ئه‌حمه‌د سه‌عید
شادمان مەلا حەسەن
سەعدی ئەحمەد پیرە
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ