بیروڕا
ئه‌مه‌ریكاش كورد بفرۆشێت، كورد سمبوله‌كانى هه‌ڕأج ناكات
ئاری عومه‌ر
‎سیاسه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ده‌وڵه‌تانى زلهێزو ئه‌مه‌ریكای به‌رژه‌وه‌ندیخوازیش پێوانه‌ى سودو قازانج بێت، ئه‌وه‌ بۆ كوردى ژێرده‌سته‌و چه‌وساوه‌ى بنده‌ست مۆڕاڵ‌و به‌هاو پابه‌ندبوونه‌، ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وانیش هه‌ڕاجكردنى سمبوله‌كانى ئێمه‌ به‌شێك بێت له‌مامه‌ڵه‌ى ژێر به‌ژێرى سیاسیی، ئه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ پاراستنیان ره‌هه‌ندی ئاكاریی‌و ویژدانییه‌، ئاخر له‌كوێی مێژوودا شكۆ به‌و كه‌سانه‌ دراوه‌، كه‌ جێگاى قاره‌مانه‌كانی خۆیان بۆ پاره‌ ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م دادگای بێ دادی دوژمنه‌كانیان.
‎بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌و نرخى (جه‌میل بایك، موراد قه‌ره‌یلان، دوران کالکان ) به‌كوردییه‌كى په‌تى‌و به‌ هه‌موو شێوازو دیالێكتیكه‌كانى كورد، شوره‌ییه‌كى هێنده‌ گه‌وره‌یه‌، له‌وه‌ په‌شیمانمان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ گوڵه‌وه‌ پێشوازیمان له‌ سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌كرد، ئه‌و ده‌سه‌ڵات‌و حوكمڕانییه‌ى ترامپ ده‌یهه‌وێت نیشانى بدات، ئه‌فسوس جگه‌ له‌ قازانجویستێكى داماڵڕاو له‌ به‌ها چیتر نییه‌، ئاخر له‌چ زه‌مه‌نێك هه‌بووه‌ بكوژه‌كانى قاشقچی، چونكه‌ سامانى نه‌وتیان له‌مسته‌ له‌دیدگاى ئه‌مه‌ریكاى ترامپه‌وه‌ له‌ گوناه خاڵی بكرێنه‌وه‌و تێكۆشه‌ره‌كانى كوردیش كه‌ هێشتاش جێ فیشه‌كى قه‌ناسه‌كانى سوپا دینداره‌كه‌ى داعشیان له‌سه‌ر پۆشاكه‌ ئورفه‌ییه‌كه‌یان ماوه‌ وه‌ك تیرۆرست كڕین‌و فرۆشتنیان پێبكرێت... 
‎هه‌موومان خه‌مناكین، به‌ڵام له‌پشت ئه‌و خه‌مناكییه‌ دوو دڵنیایی هه‌یه‌، یه‌كه‌م پێده‌چێت ئه‌و پرۆسه‌ له‌موجامه‌له‌یه‌كى توركیا له‌سه‌ر پرسی سوریا زیاتر نه‌بێ‌و دووه‌میش ئه‌وه‌ ده‌مێكه‌ خواستى ئه‌مه‌ریكایه‌ تا پاڵه‌وانه‌كانى نه‌ته‌وه‌ راده‌ستى توركیا بكاته‌وه‌، به‌ڵام قاره‌مانه‌كانى ئێمه‌ هێنده‌ لاوازنین تا ئه‌و خه‌ونه‌ هاوبه‌شه‌ى ترامپ‌و ئۆردۆگان به‌دیبێنن، چونكه‌ بزوتنه‌وه‌ى كوردایه‌تى له‌باكوور، چیتر هێزێك نییه‌ بریتی بێت له‌ بایك‌و قه‌ره‌یلان‌و قه‌ره‌سو، به‌ڵكو له‌سه‌ر هه‌ر پنتێكى ئه‌و خاكه‌ ئۆجه‌لانێكیش هه‌یه‌.
‎ئه‌مه‌ریكا نرخ له‌سه‌ر قاره‌مانه‌كانمان داده‌نێت، به‌ڵام هه‌رگیز مرۆڤی ئێمه‌ هێنده‌ بێ نرخ نین شوێنی پاڵه‌وانییه‌كانیان بۆ پاره‌ ئاشكرابكه‌ن.
‌‌ زیاتر ...
شادمان مەلا حەسەن
سەعدی ئەحمەد پیرە
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ