بیروڕا
بافڵ تاڵەبانی پیاوی بریارە سەخت و یەکلاکەرەوەکان
هاودین محمود
"سەرۆک کۆمار، پارێزگاری کەرکوک ، سلێمانی چەقی ململانێکان ، دۆخی ناوخۆ و بەستنی کۆنگرە"
لەسەروبەندی ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە ١٢ حوزەیران د.بەرهەم ساڵح سەرۆکی ئەو کاتی هاوپەیمانی زۆر نیگەران بوو لە ئەنجامەکە و بەتوندی ڕەتیدەکردەوە، عەسرانێکی درەنگ وەخت بافڵ تاڵەبانی سەردانی دەکات، د.بەرهەم دەست دەکات بە دەربڕینی نیگەرانیەکان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکە و گوایە تەزویرێکی بێشومار کراوە و ئەو دەنگە جێی چاوەروانی ئەو و هاوپەیمانی نەبووە، بافڵ تاڵەبانی ڕوو لە برهم ساڵح دەکا و دەڵێ گەر ڕاست بوێ نیوە یان زیاتریش لە ماڵی مام و مەکتەبی سیاسیش بەم سەردانەم نیگەرانن، هاتوم پەیامێکت پێ بگەیەنم، د.بەرهەم قسەکەی پێ دەبڕێ و دەڵی بافڵ گەر تۆ لە شوێنی من بی چی دەکەى؟ بەوەڵامێکی پڕ یەقینەوە دەڵێ ئەنجامی هەڵبژاردن هەرچی هەیە گوێ مەدەرێ و پشتیوانت دەبم، پێشنیاری سەرۆکی لایەنە کوردستانیەکان لەبەغدا دەخاتە بەردەمی و پێی دەڵێ دەشتوانی ئەو نیگەرانی و لێک دابڕانەی لایەنەکان لەبەغدا یەک بخەی و بەرزترین پۆست بەر کورد بکەوێ چانست لەهەموو کەس زیاترە بۆ وەرگرتنی، هەوڵە ناوخۆیی و دەرەکیەکان و ئەم بەڵێنە بوە دەستپێکێکی گرنگ و چارەنوساز و خاڵی یەکلاکەرەوە بۆ بەرهم ساڵح و گەڕانەوەی بۆ ناو یەکێتی.

لە 2 ئۆکتۆبەر و لەئەنجامى هەوڵە بەردەوامەکانی بافڵ و وەفدی باڵای یەکێتی بەسەرۆکایەتی کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی پاش ململانێکی چڕ و بەرامبەر کاندیدەکەی مەسعود بارزانی لە پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ د. بەرهم ساڵح بوە سەرۆک کۆماری عیراق و بۆ یەکەم جاریش بوو لە دوای گەردەلولی تۆڵەوە یەکێتی برێگ بەرامبەر هاوپەیمانەکەی جارانی و پارتە ركابەرەكەى ئەم چەند ساڵەی دوایی بگرێت، ئەو بابەتە وێرای ئەوەی پرۆسەیەکی دیموکراسی بوو وەلێ پارتی پێی زۆر قەڵس و نیگەران بوو، هەرزوو بافڵ لەمەیشدا حەکیمانە هەڵسکەوتی نواند و لە پەیامێکدا بارزانی بە مامی خۆی وەسف کرد و وەک هەستکردن بە بەرپرسیارێتیەکی مێژوویی کە ئێستادا لەهەموو کات زیاتر پێویستمان بەیەکڕیزی نێوماڵی کوردە و لەبری بەرژەوەند خوازە فکربەرتەسک و هەرزە سیاسیەکان، بیر فراوانە سیاسی و بە ئەزموونەکان بڕیار بدەن، لە هاوکێشەی وڵاتە زلهێزەکانی جیهان بگەین و خۆمان ئامادە بکەین بۆ هەموو ئەو گۆرانکاری و پێشهاتە سیاسیانەی کە لە ناوچەکە روو دەدەن و بە قازانج بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بشکێتەوە.

دانانی پارێزگارێکی کەرکوک و ئاسایکردنەوەی دۆخی کەرکوک کارێکیتری لە پێشینەی بافڵ تاڵەبانیە لەوپێناوەیشدا چەندین کۆبونەوەی گرنگ لە کەرکوک لەگەڵ پێکهاتەکان و لە بەغداش لەگەڵ عەرەب و تورکمانەکان ئەنجام دراوە، گرنگتر لەمەیش شکاندنی بایکۆتی پارتی و گەرانەوەی بۆ شاری کەرکوک هاوکێشەکە بۆ کورد و سەرجەم کەرکوکیەکانە کە سەرەتاکەی دەرکەوتوە و ئەنجامەکەیشی بەم زوانە دەردەکەوێت.

هەرچەندە یەکێتی لە دواین هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و پەرلەمانی کوردستاندا پارێزگای سلێمانی یەکەمە و زۆرترین دەنگی بەدەست هێناوە وەلێ یەکێتی وەک چەقی ململانێکان تەماشای دەکات خۆی بە خاوەنی دەزانێت و لەگەڵ بزوتنەوەی گۆران کە رێکەوتننامەی سیاسی و بەرێوەبردنی ئیدارەی ئەم دەڤەرەی هەیە پەیوەندییەکانی ئاسایی بکاتەو و بافڵ تاڵەبانی لەمەیشدا رۆڵی سەرەکی و یەکلایکرەوەی دەبێ و سیناریۆی بەشداریکردن و نەکردنی گۆران لە حکومەت و پەیوەندیان لەگەڵ پارتی بەهەند وەردەگرێ.

هەوڵەکانی کوڕە گەورەکەی مام جەلال هاوتەریب بەرامبەر هاوکێشەکانی دەرەوە لەناوخۆی یەکێتی بەردەوامە و دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرجەم ئۆرگانەکان لەدەباشان و مەکتەبی سیاسی لە فەرماندەیی و لە مەکان و زەمەنە جیاجیاکان ئەنجامی دڵخۆشکەری بۆ یەکێتیەکان بەدەستهێناوە، بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەو ئەرکە مێژویی و بەرپرسیارێتیە پێویستە بازنەی بڕیاردانەکان فراوانتر و شۆرتربێتەوە بۆ سەرجەم ئۆرگانەکان، لە دوای نەخۆشکەوتنی هەڤاڵ مام جەلال و ڕاگەیاندنی ناوەندی بڕیار و وەفاتی مام، لە ئێستادا ناوخۆی یەکێتی لە دۆخێکی جێگیر دایە کە لەنەخۆشکەوتنی رابەرەکەیەوە نەگەیشتووە بەم دۆخە، کۆنترۆڵکردنی یەکڕیزی و یەک هەوڵوێستی ماڵی مام جەلالیش کارێکی گرنگ و چاوەڕوانکراوبوو، ئەوەی جێی ئومێدە چڕکردنەوەی هەوڵەکانی بافڵ تاڵەبانیە بۆ بەستنی کۆنگرەی چوارەم کە زیاتر لە جارێک لە زاری خۆیەوە بیستوومە کەوتوویەتی "بەدیلی کۆنگرە هەر کۆنگرەیە" بەڵام جیا لەو میکانیزم و دیسپلینەی رابردوو کە هەوڵی کۆنگرە دەدرا، هەمووان بەئومێدەوە دەڕوانن بۆ گەڕانەوەی یەکێتی بۆ یەکێتیەکەی جاران و لەسەر رێچکە و رێبازەکەی مام و پاراستنی چەپکە گوڵەکە ئەما بە کردار نەک گفتار.
‌‌ زیاتر ...
هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د
هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د
هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د
شادمان مەلا حەسەن
ژوان ئه‌حمه‌د سه‌عید
شادمان مەلا حەسەن
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ