بیروڕا
بەیەکجاری ڕۆتین بنەبڕبکرێ !
ڕێناس عەلی


پێموانیە، هیچ کەسێ هەبێ جا هاوڵاتی یان پارێزەر. ڕووی کەوتبێتە فەرمانگەو دا مەزراوە فەرمیەکانی ئەو وڵاتە، مامەڵەی نەشیاو و شێوازی ڕایکردنی هاوڵاتیان پەستی نەکردبێت، هۆکاری ئەوەش بەشێکی تێنەگەیشتنە لەئەرکی پیشەیی فەرمانبەرێتی و ، بەشێکیشی پەیوەستە بە نەبوونی ڕێنمایی پێویست لەلایەن بەرپرسانی ئەم دامەزراوانەوە ، چونکە لەسەرەتاوە فەرمانبەر فێرناکرێت بەوەی کە بەپرسیارێتی بۆ خزمەت کردنە نەک بۆ خۆ فەڕزکردن و کوێخایەتی!
جاران قائیمقام یان تەنانەت وەزیرو سەرۆکی وڵاتی بە زیارەتی موفاجئ سزای زۆر گەورەی ئەو جۆرە کەسانەیان داوە کە کەمتەرخەمیان ئەنجام داوە، کەچی ئەسەف لێرە گوێمان لەوە نەبوو!
 لەکوردستان زۆرجار فەرمانبەران بە میزاج و حەزی خۆیان کاری هاوڵاتیان ڕایی دەکەن! ئەگەر فەرمانبەر موچەکەی دواکەوتبوو، یان قەرزداربوو ،  یا لەماڵەوە لەگەڵ خێزانەکەی جەوی تێکچووبێت و ...تاد. ئەوا هەموو ئەو وزە نێگەتیفە لەکارەکانیدا تەوزیف دەکاتەوەو عەزێتیی من و تۆی هاۆڵاتی پێ ئەدات و تعقید لە کارەکانمان دروستدەکات.
من بۆ خۆم بە حوکمی پیشەی پارێزەرێتەیەکەم کە زۆرترین کەنتاکتم لەگەڵ دائیرەکان هەیە زۆرترین بەریەککەوتن  دەبینم و حاڵەتی نێگەتیڤ تۆمار دەکەم هاوکات ڕەفتاری لەوشێوەیەش ڕووبەڕووم دەبێتەوە.، ئەی گەلۆ دەبێت  هاوڵاتیەکی سادە چ ببینێ و چی بەسەربێت!؟
پێویستە میزاج ئیشکردن و خۆخەریککردن بە مۆبایل لەلایەن فەرمانبەران لەکاتی دەوامدا کۆتایی پێبێت ، وەکارمەندەکانیش وێنای خۆیان وەکو خزمەتگوزاری دەوڵەت نمایش بکەن نەک وەکو سوڵتان! پێشنیاێک دەکەم و  داواکارم لە کابینەی داهاتوو، لەهەموو دائیرەیەک لەبری بەشی ڕاگەیاندن. بەشێک بۆ ئەتەکێت و ڕاهێنانی وەزیفی بکرێتەوە.
‌‌ زیاتر ...
شادمان مەلا حەسەن
سەعدی ئەحمەد پیرە
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ