بیروڕا
لە راستە شەقامی رانیەوە پەیام!
مستەفا محەمەد
، دەسپێکی ڕاپەڕینێکی پیرۆز و پڕ دەسکەوت لەشاری ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین و پایتەختی ئازادیەوە بۆسەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان گوازرایەوە و بۆ دواجار جاڕی هەڵتەکاندنی ڕژێمی بەعس و دەنگ و سەدای مەرگی پێشوەختەی هێزە سەرکوتکارەکانی ئەوسای عێراق و شەتکدان و پێچانەوەی بارگە و بنەی ستەمی چەپەڵ و نادادیان تا کەرکوکی کوردان ڕۆیی!
      ئەو ڕۆژە لە لای ڕانیەییەکان و تەواوی کوردستانیان هەروا سادە بۆنەیەک نیە و بەس ، لێ ڕۆژێکی پڕشنگدار و مێژووێکی پڕ سەروەریە لە ئاوێتەبوونی خەباتی هێز و لایەنە سیاسیەکان لەگەڵ ڕقی پیرۆزی جەماوەردا ، بەجۆرێک کە ئامانجە گەورەکە و ڕاستەڕێی گەیشتن بەماف و ئازادیەکان تەنها و تەنها بەکاری هاوبەش و لەیەکدانی توانای ڕەنجدەرانی بیر و بازوو بەدەست دێ .
      هەرئەو ئاوێتەبوونەش بووە هەوێنی هاتنە مەیدانی چین و توێژەکانی کۆمەڵ و بە هەوڵی حزبە ڕەسەنەکانی ئەوسا کە لە «بەرەی کوردستانی «دا کۆببوونەوە، بە ئەندازیاری حزبی شەهیدان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەڕابەرایەتی حەکیمانەی هەڤاڵ مام جەلال جوڵانەوە جەماوەریەکەی بەهاری ئازادی ئەکتیڤانە گەیاندە دوا قۆناغی خەمڵیوی خۆی و دەسکەوت و ئامانجە دوورەکانیشی بەرهەمدارتر کرد.
      بەداخەوە دوای تێپەڕینی ئەو هەموو ساڵە هێشتا هەن لە پەیامی ڕاپەڕینی گەورەی ئادار و واقعی سیاسی و خزمەتگوزاریی و ئامانجە دوورەکانی ڕاپەڕین نەگەیشتوون ، دەیانەوێ بە پەراوێزخستن و پاشقول لێکگرتن ، بەپلان و دژیەک وەستان ، بە عینادی سیاسی و ملنەدان ، لە پێگەیەکی جوگرافییەوە لە ئامانج و بەهاکان ، لە دەسکەوت و ماف و ئازادیە بەدەستهاتووەکان بدەن وئەزموونی حوکمڕانی خۆماڵی لە کاری دەستەجەمعی و بەرەیی خاڵی بکەنەوە!
       نەوەکانی دوای ڕاپەڕین لەئەمڕۆدا لە ڕاستە  شەقامی ڕانیەوە پەیامی خۆیان هەیە و دەیانەوێ سۆراخی دەسکەوت و پڕۆژەکانیان بکەن ، لە خەونی بەدیهاتنی ئاواتی شەهیدانی ڕاپەڕین دەپرسنەوە و مەبەستیانە بڵێن کە شایستەی ژیانێکی باشترن ، ڕوئیایان بۆ ئاییندە هەیە و داوا دەکەن هێز و لایەنە سیاسیەکان بە هاوبەشی ئەم قۆناغە گوزەر پێ بکەن و هاوشێوەی «بەرەی کوردستانی سەروەختی ڕاپەڕین« گەشە بدەنە ئیدارەدانی وڵات و ڕەوش و ڕەوتی خزمەتگوزاریی لە هەرێمدا باشتر و ئەزموونی سیاسی و ئابوری و مەعریفی کوردستانیش بەدوور لە ململانێی سیاسی چەسپاوتر بکەن.
‌‌ زیاتر ...
بورهان عه‌بدولڕه‌حمان
دکتۆر محەمەدئەمین
جه‌مال ئارێز
هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ