بیروڕا
عیراق لە نێوان بەرداشی ئەمریکا و ئێراندا .
مستەفا محەمەد
عیراق وەک وڵاتێک کە خاوەنی سەروەری خۆی بوو، وا پێناسە دەکرا کە دامەزرێنەری سەرەکی و کۆڵەگەی بەهێزی کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی و پارێزەری وەحدەی عەرەبی و پێکێهێنەرێکی بەهێزی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو بوو، ئەمە لە ڕابڕدوودا ، بەڵام لە دوای کەوتنی بەغدا و هەڵتەکانی ڕژێمی بەعس دەوڵەتانی عەرەبی پشتیان تێ کرد ، جگە لەزیادکردنی ئاستی وێرانکاری تیایدا هیچ حکومەتێک یا میرنشینێکی عەرەبی نەبینرا دەستی هەماهەنگی و هاوکاری و بە تەنگەوەهاتنیان بۆ عیراق درێژ نەکرد ، بەمەش ئەو وڵاتەی کە بە بێشکەی شارستانی دەزانرا دەروازەکانی بۆ باڵادەستبوونی هەژمونی ئەمریکا و ئێران وەک دوو جەمسەری هاوکێشەیەکی ئاڵۆز خستە سەر گازەرای پشت تا وەک گۆڕەپانێکی بەپیت و فەڕی پارێزبەندی بەرژەوەندیەکانی خۆیان سودی لێوەرگرن ، تایبەتتریش بۆ وڵاتێکی دراوسێی وەک ئێران کە توانی لە کشانەوەی ئەمریکا و بەهێزبوونی قەڵەمڕەوی شیعییدا ، ئەسپی خۆی لێ تاوبدا و چنگی گەورەی لێ گیر بکا کە تا ئێستاش کاریگەریەکەی بەردەوام لەزیادبووندابێ.
     ئامانجی من دوور ڕۆیشتن نییە بەو ئاڕاستەیەی کامە لایەنە براوەی کەیسی ئاییندەی عیراقن ( ئەمریکا یا ئێران ) هێندەی مەبەستمە تیشک بخەمەسەر ماجەرای مامەڵە و فۆڕمی پێشبینی کراوی هەڵوێستی عیراق لە هەمبەر سزا سیاسی و ئابوریە سەپێندراوەکانی ئیدارەی تڕەمپ کە لە 7ی ئابی ئەمساڵدا جارێکی تر گێڕایەوە سەر تاران.
      لە ڕووی جیۆسیاسیەوە عیراق نزیکەی 1300 کیلۆمەتر سنوربەندی لەگەڵ ئێراندا هەیە ، ئەمە جگە لە تێکچڕژانی مەزهەبی و کۆمەڵایەتی و بەرژەوەندی هاوبەشی نێوانیان و کاریگەری ڕاستەوخۆی عومقی ستراتیژیی و سەربازی ئێران و وەلائی هەندێک میلشیا شیعیەکان بۆ وەلایەی فەقهی و مەرجەعی سەرەکی شیعەکان کە لە ئێرانەوە ئیدارە دەدرێ ، ئەمەش بۆ ئەمریکا هەڵەیەکی گەورە دەبێ بۆ مولزەم کردنی عیراق تا دەربەستی سزا سەپێنراوەکانی بکا.
        لەلایەکی ترەوە حکومەتی عیراقیش نایەوێ ببێتە نێچیری ململانێکانی نێوان هەردوو تەڕەفی ناکۆک ، هەربۆیە بەڕەسمی ڕایگەیاندوە کە پابەند نابێ بە سزاکانەوە ، داواشی لە ئیدارەی ترەمپ کردوە کە بەغدا هەڵاوێرێ لەو ئیلتیزاماتەنەی کە لەسەری دەبێ بەرامبەر بە سزاکان ،کەواتە ئەم بیانوە بەسە بۆ کردنەوەی دەروازەیەکی پڕ لە خێر و دەسکەوت بۆ تاران تا کاریگەری سزاکانی ئیدارەی ئەمریکای لەسەر کەم بکاتەوە و کەم و کەسرە ئابوریەکانی بۆ ڕزگاربوون لە تەنگژە نێوخۆییەکانی پێ پڕ بکاتەوە.
شاراوەش نیە هەردوو وڵات هێشتا لەبواری ووزە و ئاڵۆگۆڕی بازرگانیدا ناچارن مامەڵە لەگەڵ یەکتردا بکەن و لەڕووی ئابووریشەوە تا ئاستێکی باڵا تێکەڵی یەکترن بەجۆرێک بەنسبەت عیراقەوە ، ئێران لە ڕیزبەندی یەکەمی هاوبەشەکانیدادێ و قەبارەی بازرگانیشیان وەک ڕۆحانی لەکاتی سەردانەکەی سەرکۆماری عیراقدا ئاماژەی بۆکرد دوانزە ملیار دۆلار زیاترە و بەنیازیشن بیگەیەننە 20 ملیار دۆلار، هەربۆیەشە وەک ئەمری واقع ئەمریکاش ناچارە عیراق لە لێکەوتەکانی ئەو ئیجرائاتانە ببەخشێ ، دواجار ئەو ماوە 45 ڕۆژەی کە بەعیراقی داوە تا گازی سروشتی لەئێرانەوە هاواردە بکا بەمەرجەی مامەڵی بانکی بەدینار لەجیاتی دۆلار ،قابیلی پێداچونەوە دەبێ و پێشم وایە بۆماوەیەکی تر درێژ دەکرێتەوە .
‌‌ زیاتر ...
شادمان مەلا حەسەن
ژوان ئه‌حمه‌د سه‌عید
شادمان مەلا حەسەن
سەعدی ئەحمەد پیرە
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ