بیروڕا
چەند سەرنجێک لەبارەی کۆمسیۆنەوە
مستەفا محەمەد


وەک چاوەڕوان دەکرا بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتیەکان و ڕێککارە یاساییە موعتەبەرەکان وەک پڕۆسە ، هەڵبژاردنی ئەم جارە دەسپێکی بەرنامەسازی بۆ ڕێکخستنی بانگەشە و ئامادەکاریەکان جیاواز بوو ، تا کاتی کۆتایی بانگەشەکە ئەنجومەنی کۆمیسیاران موسداقیەتێکی باشی لای دەنگدەر و لایەنەکانیش دروست کردبوو ، بەڵام لەدوا ساتەکانی شەوی پێش ئەنجامدانی دەنگدانی گشتی  بە دەرکردنی هەندێ ڕێنمایی درەنگ وەخت و پۆلیسیی ، بێ لایەنی خۆی خستە ژێر پرسیارەوە . 
ڕەخنەباران کردنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم لەوەوە بوو وەک یەکەم ئەزموونی خۆی ئەم دامەزراوەیە هیچ ئەرزشێکی بۆ باری دەروونی و سایکۆلۆژیای دەنگدەر دانەنا و خزایە هەڵە و لەزمە و خەرقێکی یاسایی گەوەرەوە ، چونکە بەم بڕیار و ڕێنمایی ناوەختانەی کە چەند کاتژمێرێک پێش دەنگدان دەری کردن ،  پڕۆسەکەی سەخت کرد و وای کرد تەنانەت لەناو ئەنجومەن و یاساناساندا تەحلیل و تەفسیری جودای بۆبکرێ بەمەش کێرڤی بەشداریی هاوڵاتیانی هێنایە خوار، هاوکات شارەزایی و خیبرە و ئەزموونی کۆمسیۆنیش بەدەست بردن بۆ  ئەم ڕێککار و ئالیەتانە  وای لە دەنگدەران کردلە جیاتی هاندان ، سارد ببنەوە و دواجار لەماڵەوە بمێننەوە و بایکۆتکردنی پڕۆسەکە بکەن.
لەڕووی پێوەرە نێودەوڵەتیەکانەوە بۆ کاری کۆمسیۆن دوو ڕێنمایی و بڕیاری لەیەک جودا لە دەنگدانی گشتی و تایبەتدا لەهیچ کوێی دنیادا نەبینراوە نە بیستراوە  ، ئەوەی تێبینی کرا هاوڵاتیان لەکاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەدا خۆیان بە ڕێنماییکانی پێشووی کۆمسیۆنەوە سەرقاڵ کردبوو  ، وە نەهاتنەوەی ناوی نزیکەی 10 هەزار هاوڵاتی دەنگدەری سلێمانی لە هەولێرەوە لە لیستی دەنگدەراندا گرفتێکی گەورەی تر بوو .
لە وێستگەیەکی وەک بابە گوڕ گوڕلە ڕانیەدا هاوڵاتیەک بەمەبەستی دەنگدان، هەموو لیست و ژوو و سایتەکان گەڕابوو، بەڵام ناوی لە هیچ شوێنێک نەبوو، تەنانەت لە ناو لیستی سڕکەرەکانیشدا ، ئەوەشی کە هاتبۆوە ڕویداوە دەنگدەرەکە لە شارێک نیشتەجێیە بەڵام دوای گەڕان  دەرکەوتوە لە شارێکی تر مافی دەنگدانی هەیە!
خانەوادە هەبوو حەوت کەس مافی دەنگدانیان هەبوە ، کەچی تەنها دوو كەس ناوی هاتۆتەوە ،  دوای پەیوەندی کردنیشیان بە کۆمسیارانەوە ، بێ ئاگایی و دەستەوەستانی خۆیان لەو حاڵەتانە نەشاردۆتەوە ، ئەمە لەکاتێکدا هەموو خێزانەكە لەیەک کاتدا تۆماری دەنگدانیان نوێ كردۆتەوە!
ئەم بێ سەروبەریەی کۆمسیۆن گەیشتبووە ڕاددەیەک کە تۆماری دەنگدەران کێشە بۆ کەسایەتی ناودار و سیاسیش بخوڵقێنێ ، هاوڕێیەک  نوسیبووی دوای زیاتر لە نیو سەدە لە خەبات و تێکۆشان و کوردایەتی،  هەردوو سیاسەتمادار ( کەریم ئەحمەد و بەهادین نوری ) رێگەیان پێنەدراوە دەنگ بدەن بەبیانوی ئەوەی تەمەنیان سەرو ۹٠ ساڵە و ناوەکانیان سڕاوەتەوە و بەمردوو هەژمار کراون ، بەڵام لە ساڵی (۱۹۹۲)ەوە لە "دهۆک" کەس نەمردووە و لیستەکەش دەسکاری نەکراوە!
پوختەی قسە ئەوەیە لەم هەڵبژاردنەدا لەجیاتی ئەوەی کۆمسیۆن لە ڕۆژی هەڵبژاردندا کارئاسانی بۆ دەنگدەران بکا ، تاڕێژەی بەشداریان زۆر بێ و وەک ئەرک و مافێکی دیموکراسی مومارەسەی دەسەڵاتی خۆیان بکەن ، خۆی بووە بارێکی قورس بەسەر شانیانەوە و  وەک ئەزموون لە یەکەم پڕۆسێسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا وەک دەوترا ئامادەکاری تەواویان نەکردبوو ، وە سەرچاوەی ئومێد و شەرعیەتی یاسایی و متمانەپێکراوی هاوڵاتیان و لایەنە سیاسیەکانیش نەبوون ، هەربۆیە  لەدوای دەستبەکاربوونی پەرلەمانی نوێ ، یەکێک لە هەنگاوەکانی لیست و قەوارە براوەکان پێویستە بریتی بێ لەهەمواری یاسای هەڵبژاردن  و ڕاپرسی ، تا  ئەو دەزگایە وەک دامەزراوەیەکی سەربەخۆی داماڵراو لە پشک پشکێنەی حزبی ، بێ لایەن بێ و لەسەر پێیەکانی خۆی بەتەوەتی بوەستێ .
‌‌ زیاتر ...
شادمان مەلا حەسەن
سەعدی ئەحمەد پیرە
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ