بیروڕا
گۆڕان لە پڕۆژه‌یەکی گەورەوە بۆ قەوارەیەکی بچووک
مستەفا محەمەد


بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌ هه‌ناوی یه‌كێتی ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ نیه‌تی گۆڕانكاری له‌سیستم و شێوه‌ی حوكم ده‌ستی به‌كایه‌ی سیاسی كرد، ئه‌گه‌رچی له‌سه‌رده‌می كاك نه‌وشیروانیشدا ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ كه‌وته‌ چه‌ندین هه‌ڵه‌ و له‌زمه‌ی سیاسیه‌وه‌ و ڕاستەوخۆ لەجیاتی ئەوەی وەک پڕۆژەیەکی سیاسی تاقی نەکراوە ئومێدی گۆڕانکاری بەگوێی کوردستانیاندا بدا ، به‌ هێرشی راسته‌وخۆ دژ به‌ یه‌كێتی ده‌ستی پێكرد ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دروست بوونیدا خه‌ڵكانێكی زۆر هیوایان له‌سه‌ر هه‌ڵچنی .

شاراوانیه‌ كه‌ ئه‌دای ئێستای گۆڕان له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می سه‌ره‌تای دروست بوونیدا له‌ ناوه‌ڕاستی 2009 دا ته‌واو جیاوازه‌ و له‌ حزبێكی تاقی نه‌كراوه‌وه‌ بۆته‌ جوڵانه‌وه‌یه‌كی ته‌واو ته‌قلیدی و به ‌وێنه‌ی حزبه‌كانی تر چه‌ندان كێشه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی به‌دوور له‌ جیاوازی تێڕوانین و سه‌رنجی گۆڕانكاری ، دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ هێڵه‌گشتیه‌كانی کاک نەوشیروان تیادا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و سه‌راپای ناكۆكیه‌كانیانیش له‌ كێبركێی پچڕینی میراتی سیاسی ڕیكخه‌ری كۆچكردوو بۆ به‌هێزكردنی هه‌ژمون و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابوری تایبه‌تی تاكه‌كه‌س و كاكه‌كانی ناو بزوتنه‌وه‌كه‌ خۆی وێنا دەکات ! ئه‌م گریمانانه‌ زێده‌تر خۆیان زه‌قتر ده‌نوێنن كاتێك له‌ زاری هەڵسوراوێکی وه‌ك بابه‌كر دڕه‌ییه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ بۆ واقعی ئێستای بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ی ، ئه‌و به‌رێزه‌ كه‌ له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی جوڵانه‌وه‌كه‌بوو له‌م دواییانه‌دا له‌باره‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌ له ئه‌دای سه‌رده‌می ره‌وانشاد له‌ وتارێكدا نوسیبووی كه‌ ئێستا بزوتنه‌وه‌كه‌یان به‌ چه‌ندان فرسه‌خ له‌ ئاست و قه‌باره‌ی سه‌رده‌می دروست بوونیەوە دووركه‌وتۆته‌وه‌ ، دڕەیی نه‌شی شاردبۆوه‌ كه‌ بۆچوونی‌ خۆبه‌راست زانی و فه‌نتازیای پوچی خۆبه‌ڕه‌هبه‌رزانی و عینادی قه‌بیله‌یی ناو بزووتنه‌وه‌كه‌ زه‌نگی مه‌ترسی ده‌بن بۆ له‌قاودانی و دواجاریش وێرانكردن و بچوككردنه‌وه‌ی گۆڕان، چونكه‌ نه‌ له‌ ئاستی فكری و نه‌ له‌ ئاستی سیاسی و نه‌ له‌ ئاستی عاتیفی و جه‌ماوه‌ری و سازدانی رای گشتیشدا ناتوانێ درێژه‌ به‌ سه‌رده‌می زێڕینی رێكخه‌ری كۆچكردوو بدات!

ئەو کات و ساتی مەترسیەی دڕەیی باسی کردوە ، دروست ئێستایە ، چونکە كه‌شی سیاسی و نێوخۆیی بزوتنه‌وه‌كه‌ بۆ هه‌ستانه‌وه‌ و به‌هێزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی رایه‌ڵه‌كانیان هیچ ئامادەسازیەکی بۆ نەکراوە ، تەنانەت بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش هیچ خۆی ڕێک نەخستۆتەوە ، رۆڵی ئه‌كتیڤانه‌یان له ‌ڕووی دروشم و سازاندنی دۆخێكی مه‌قبول له‌ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا تاڕاددەی بێ هیوابوون غائیبه‌ ، نمونه‌ی زیندووش بۆ ئه‌و راستیانه‌ فرۆشتنه‌وه‌ی گوتاری سیاسیی سواو و بێ به‌رهه‌م و په‌لاماردانی لایه‌نه‌كانی تره‌ بەکاراکتەری ‌سه‌رۆكی لیست و په‌رله‌مانتاری دوباره‌ و زۆرینه‌ی كاندید و روخساری تاقی كراوه‌!.
تەنها پرسیار؛ هێزێک دروشمی گۆڕانکاری هەڵگرتبێ و نەتوانێ گوتاری خۆی لەگەڵ واقعی حاڵی ژیانی هاوڵاتیاندا دەمەزەرد بکاتەوە ، چۆن دەتوانێ ئەزبەری پێشەوایەتی حکومەتێکی خزمەتگوزار لە ئەستۆ بگرێ!؟ یاخود بزوتنەوەیەکی جەماوەریی بیه‌وێ سه‌ره‌نێزه‌ی گۆڕانكاری بێت و له‌ماوه‌ی چوار ساڵدا نه‌یتوانیبێ كه‌سانی نوێ و كاراكته‌ری تازه‌ ته‌یار و ئاماده‌ بكا ، چ هیوایه‌كی بۆ ئایینده‌ی باشتر كردنی حكومه‌تداری و به‌هێزكردنی ره‌كیزه‌كانی دیموكراسی له‌م وڵاته‌دا له‌سه‌ر بونیاد ده‌نرێ ؟! لەڕاستیدا هەندێ ده‌م و چاوی نوێ هەن لە چه‌ند میدیاكارێك و هه‌ڵسوڕاوێكی ناو بزوتنه‌وه‌كه‌، بەڵام هیچ ستراتیژیه‌كی روونیان نیه‌ و دواجاریش نابنە جێگەی ئومێدی نوخبە و شەقامی کوردی و دەنگی ناڕازیی!
هەر ئەوەشە دەبینین کێشە ناوخۆیییەكانی بزووتنه‌وه‌كه‌ ته‌راكوم ده‌كه‌ن و كار گه‌یشتوه‌ به‌وەی وازهێنان لەناویدا ڕۆژانە لە هەڵكشاندایە، له‌م چەند رۆژه‌ی دوایی ته‌نها له‌ ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین هه‌زاران هه‌ڵسوڕاوی دیاریان كه‌ ئه‌ندامی جڤاك و ئه‌نجومه‌ن و باژێروان و تەنانەت کاندیدی پێشوو و کاراکتەری جێگە مەرموقی تێدابوو ئه‌و جوڵانه‌وه‌یان جێ هێشت ، وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك ویستم له‌ نزیكه‌وه‌ بیانوی واز هێنانی هەندێکیانم بۆ دەرکەوێ و بزانم هۆی چیە په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كیتی له‌ سنووری مه‌ڵبه‌ندی 24 ی راپه‌ڕینه‌وه‌ دەکەن ، شوێنه‌كه‌ چوارقوڕنه‌بوو و بۆ دیدەنیان چوومە ئەوێ ، هه‌ر یه‌ك له‌و هه‌ڵسوڕاوانه‌ سه‌دان كه‌سیان له‌گه‌ڵ بوو ، چه‌ند كه‌سیكیانمان دواند ، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له‌وانه‌ پێده‌چوو له‌رووی مه‌بده‌ئیه‌وه‌ خاوه‌ن روئیایه‌ك نه‌بن و ته‌نها بۆ دۆزینه‌وه‌ی رۆڵێكی باشتر لە پێشووا گۆڕانیان هه‌ڵبژاردبێ ، به‌ڵام زۆرینه‌یان له‌سه‌ر یه‌ك تێڕوانین یه‌كیان ده‌گرته‌وه‌ ئه‌ویش بریتی بوو له‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ كۆچكردنی كاك نه‌وشیروان ، بزوتنه‌وه‌كه‌ش كۆچی كرد و ئه‌و سیفه‌ت و ئاكاری نوێخوازییه‌ی كه‌ هه‌ڵی گرتبوو بەكۆتا گه‌یشت! هەر لە زوبانی ئەواندا گوێبیستی ئه‌وه‌ش ده‌بووی ؛ ئه‌وانه‌ی ئێستا گۆڕان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن كۆمه‌ڵێك سیاسی خاوه‌ن پێگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیخوازن و ده‌یانه‌وێ به‌ ده‌ستێكی خاڵیه‌وه‌ ، به‌ هزرێكی به‌سه‌ر چووه‌وه‌ ، به‌ میكانیزمێكی ته‌قلیدیه‌وه‌ كه‌ خه‌ڵك باوه‌ڕیان پێ ناكات ته‌مه‌نی سیاسی خۆیان درێژ بكه‌نه‌وه‌ ، ده‌نا له‌ راستیدا ئێستا گۆڕان وه‌ك پرۆژه‌یه‌ك بۆ گۆڕانكاری ، وه‌رچه‌رخانێك بۆ چاكسازی له‌ ئه‌دای حوكمڕانی ، ڕێچكه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی هه‌ڵێنجراوی دید و تێڕوانینی كاك نه‌وشیروان ته‌واو بووه‌ ، پێشم وایە دروست له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی چه‌ند رۆژێكی داهاتوو به‌هۆی بێ ئاگایی و لادانی سه‌ركرده‌كانیان له‌ رێباز و بۆچونه‌كانی رێكخه‌ری كۆچكردوو به‌چاوی سه‌ر بچوکبونەوەی بزوتنەوەکە ده‌بینین.

‌‌ زیاتر ...
شادمان مەلا حەسەن
سەعدی ئەحمەد پیرە
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ