بیروڕا
نوسه‌رێكى چیرۆكى به‌ده‌ستهێنانى ئازادى ژن ده‌گێڕێته‌وه‌
شێخ معتسم رشید
کچۆڵەیەک بوو تەمەنی هێشتا شانزە ساڵ بوو، وەک سەماکەرێکی بالیە (ballet) لە سەدەی هەژدەهەم دا بە بەرگێکی کەمێ کورتەوە هۆڵەکانی سەمای پاریسی هەژاند و هەرایەکی نایەوە، ئەم کچۆڵە سەماکەرە، بەمەبەستی بەخشینی ئازادی بە جەستەی هەنگاوێکی بوێرانەی نا، بەبێ گوێدانە زهنیەتی تەحریم و ڕێنماییەکانی قەشەکانی کەنیسا کە ڕێگایان بە هیچ جۆرە داهێنان و ئازادیەک نەئەدا لە بارەی جەستەی ژنەوە، وەلێ لاکمارگۆ پێلاوە پاژنە بەرزەکەی گۆڕی بە پێلاوێکی سوکەڵە و تەخت کە بەناوبانگە بە پێلاوی (بالارینا) ، تاکو ئازادیەکی زیاتر بە پێیەکانی بدات، ئەو کچۆڵەیە تەنیا بەوەوە نەوەستا وە پۆشاکە باڵاپۆشکەی قارس کرد و جەند بستێک کورتی کردەوە ، وە کەمێک ئازادی بە ران و پوزە کافوریەکەی بەخشی تاکو بتوانێت چاکتر جوڵە بە جەستەی بکات.

دوابەدوای ئەو هانگاوەی لاکمارگۆ بەرەو ئازادی جەستە ،هێدی هێدی ژنانی فەرەنسا هەنگاویان بەرەو ئازادی دەنا ، تا هەنگاوەکان گەیشتنە لوتکە و شۆڕشی 1789ی لێکەوتەوە. وە هەر ژنان بوون پەلاماری بەندیخانەی باستیل یان داو وە کۆشکی لویسی 16 هەمیان گەمارۆدا، وەشان بەشانی پیاوان کۆتایان بەڕژێمی پاشایەتی ڕەها هێنا . هەر بۆیە پێشتر کە لاکمارگۆ هەنگاوی نا بەرەو ئازادی جەستە ، کۆنەپەرستان و قەشەکانی کەنیسە لێیان کرد بە هەرا، ئەو کچۆڵیەیان بە کچێکی بێشەرم و بێئابڕو وە پێشێل کەری نەریت و کلتوری ئاینی وڵات ناوزەند کرد.

لەکاتێکدا کوچە و کۆڵان و شەقامەکانی شەوانی ئەو سەردەمەی فرنسا زیاد لە دەهەزار ژنی لەشفرۆش و سۆزانی تیادا بڵاو بووبیەوە، ئەوە وێنەیەکی ڕوکەش و درۆزنی کۆمەڵگای مەزهەبی و پیاوسالاری ئەو سەردەمەی فرنسا بوو، هەر وەک ئێستای کۆمەڵگای ئێمە، عەقلیەتی پیاو سالاری وای دەویست کە هەردەم ژن کاڵایەکی سێکسی بێت ، وە لە ژێر ڕکێفی پیاوان دا بێت ، کە چی لە ڕوکەش دا لە جەستەی ڕوتی ژن دەترسان و بە شتێکی عەیب و عار سەیریان دەکرد ، وە لەناخی چڵێسیانەوە پیاوان گورگ ئاسا هەڵپەیان بۆ جەستەی روتی ژن دەبرد .

هەر بۆیە لاکمارگۆ ئەو کچۆڵە بوێرە لە دووری سێسەد ساڵ زەمەنەوە مەسیجێک بۆ کچۆڵەکانی زانکۆی گەرمیان و ژنانی کوردستان دەنێرێت و پێیان دەڵێت ، لە بۆ بەدەسهێنانی ئازادی و بەدیهێنانی خەیاڵە چەپێنراوەکانتان هەنگاو بنێن و مەترسن ، هەنگاو بەرەو ئازادی خۆتان لەژێر گوشاری ترادسیۆنی و کلتوری پیاو سالاری ڕزگار کەن ، مەترسن ، مەترسن ، لامەکەنەوە بۆ ژاوەژاو و هەرەشەی کۆمەڵگا سونەتیە پیاوسالاریەکەتان. گەر ئێوەی ژن ئازاد نەبن ، هەرگیس ئازادی بوونی نیە ، وە هەرگیس جەستەی ژن کاڵا نیە بۆ پیاوان ، مەترسن بەرەو ئازادی هەنگاو بنێن.
لاکمارگۆ/ پاریس/ سەدەی هەژدەهەم.

شێخ معتسم رشید
سلێمانی
1ی مارس 2018
‌‌ زیاتر ...
شادمان مەلا حەسەن
ژوان ئه‌حمه‌د سه‌عید
شادمان مەلا حەسەن
سەعدی ئەحمەد پیرە
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ